Accessibility links

جەنەڕالێکی باڵای ئیسرائیل هێرشکردنە سەر کاروانێک لە سنووری عێراق و سوریا پشتڕاست دەکاتەوە


ئەڤیڤ کۆهاڤی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل
ئەڤیڤ کۆهاڤی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل

سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە شانازیی کرد بە ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی ئەم دواییەدا بۆ سەر کاروانێک کە لە عێراقەوە هاتبووە ناو سوریا و وتی ئامانجەکە بارهەڵگرێکبووە کە چەکی هەڵگرتبوو.

هەرچەندە ئاماژەی بە کاتی ڕووداوەکە نەکرد، بەڵام گوتی تەنها "چەند هەفتەیەک لەمەوبەر" ڕوویداوە، بەڵام پێدەچێت لیوا ئەڤیڤ کۆهاڤی ئاماژەی دابێت بۆ هێرشەکەی 8 ی مانگی یازدە، کە بەرپرسانی عێراقی لەو کاتەدا دەیانگوت دوو بارهەڵگری سووتەمەنی تێکشکاندووە .

ئەڤیڤ کۆهاڤی لە کۆنفرانسێکدا کە زانکۆی ڕیشمان میوانداریی کردبوو، وتی ئەگەر هەواڵگری ئیسرائیل نەبوایە، ڕەنگە نەمانزانییایە بارهەڵگری ژمارە هەشت چەکەکانی بارکردبوو لە نێو 25 بارهەڵگرەکەی ناو کاروانەکەدا."

ئاماژەی بەوەشکرد هێرشەکە بە فڕۆکەی جەنگی ئەنجامدراوە و وتی " دەبوو فڕۆکەی بە فڕۆکەوان بنێرین و بزانن چۆن خۆیان لە مووشەکەکانی زەوی بۆ ئاسمان لابدەن."

کاربەدەستانی عێراق کاتی خۆی هیرشەکەیان بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ناودێرکرد.

نزیکەی 10 ساڵە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئەو ئامانجانەی گومان دەکات چەک و چەکداری سەر بە ئێران بۆ سوریا بگوێزنەوە. بەرپرسانی ئیسرائیل بە دەگمەن بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشانە ڕاگەیاندووە.

بەرپرسێکی ناوچەیی هاوپەیمانی ئێران ڕایگەیاند کە دوو هاووڵاتی سووری لە هێرشە ئاسمانییەکەی 8ی مانگی یازدە کوژراون. بەرپرسانی سەر سنووری عێراق و سوریا زانیارییان نەبوو کە ئایە ئێرانی لەو هێرشەدا پێوەبوون یان نا.

سەچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG