Accessibility links

کەنەدا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ سزای زیاتر بەسەر ڕووسیا و ئێران و میانماردا دەسەپێنێت


کەنەدا ڕۆژی هەینی سزای نوێی بەسەر ڕووسیا، ئێران و میانماردا سەپاند، بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە سزاکان 33 بەرپرسی باڵای ئێستا و پێشووی ڕووسیا هەروەها شەش قەوارە کە بە بەرنامە دەستیان هەیە لە پێشکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ" لە دژی ئەو هاووڵاتیە ڕووسیانەی ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو لە بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا لە 24ی مانگی دووەوە، کەنەدا سزای بەسەر زیاتر لە هەزار و 500 کەس و قەوارەی ڕووسیا و ئۆکرانیا و بیلاڕووسدا سەپاندووە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە سزا بەسەر 22 کەس لە ئێراندا سەپێندراوە کە لە نێویاندا ئەندامانی باڵای دەسەڵاتی دادوەری، بەرپرسانی زیندان و پۆلیس و ئاسایش هەن، هەروەها سەرکردە سیاسییەکان، وەک یاریدەدەری باڵای ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران و کەسایەتییەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەت.

سزاکانی سەر ئێران ڕۆژێک دوای لە سێدارەدانی کەسێک هات کە ئێران بە تۆمەتی بریندارکردنی کارمەندێکی ئاسایش بە چەقۆ و داخستنی شەقامێک لە تاران سزا درابوو، بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران، ئەوە یەکەم لەسێدارەدانی لەو شێوەیەیە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی دژ بە حکومەت.

میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوەی کەنەدا گوتی " هێشتا کاری زیاترمان ماوە ئەنجامی بدەین، بەڵام کەنەدا هەرگیز لە پرسی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بێ دەنگ نابێت."

هەروەها کەندا جگە لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران و ڕووسیا، سزاشی بەسەر کاربەدەست و دەزگاکانی میانماردا سەپاندووە.

بەپێی بڕیاری سزاکان 12 کاربەدەستی ئێستای میانمار و 3 دامودەزگای ئەو وڵاتە سزاکان گرتونیەتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG