Accessibility links

نەریتەکانی جەژنی سوپاسگوزاری لە ئەمەریکا


Macy's Thanksgiving Parade

لە جەژنی سوپاسگوزاری ئەمەریکادا کۆمەڵێک نەریت هەیە کە دەیان ساڵە بەردەوامن و خەڵکی ئەمەریکا لەم ڕۆژدا بێجگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ خێزانەکانیان گرنگییەکی زۆریش بەو نەریتانە دەدەن.

مێژووی ئەم جەژنە دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی حەڤدەهەم کاتێک خاوەن بڕوایانی ئایینی کە لە ئەوروپا هاتبوون و ئەمەریکاییە ڕەسەنەکان کۆبوونەوە بۆ بەشکردنی بەروبوومە خۆراکییەکانی پایزیان.

لەم سەردەمدا ئەم بۆنەیە پشوویەکی فەرمی چەند ڕۆژی دەگرێتەوە بۆ خێزانەکان کە بەشێوەیەکی ئاسایی گەشت دەکەن بۆ بینی خێزانەکانیان لە سەرانسەری وڵاتەکە تا پێکەوە لە خوانی ئێوارەی جەژنی سوپاسگوزاری، کە دەکەوێتە چوارهەم پێنجشەممەی مانگی یازدەوە، کۆببنەوە.

FILE -ژەمێکی جەژنی سوپاس گوزاری لە سەر سفرەی خێزانێکی ئەمەریکایی
FILE -ژەمێکی جەژنی سوپاس گوزاری لە سەر سفرەی خێزانێکی ئەمەریکایی

لەم ڕۆژەدا بەشێوەیەکی نەریتی خێزانەکان بە قەل و چەند خواردنێکی تری نەریتی سفرەکانیان دەڕازێننەوە.

یەکێک لە نەریتەکانی جەژنی سوپاسگوزاری ئەوەیە خەڵکی خۆراک و هاوکاری دەبەخشن بەو کەسانەی بێ ماڵن یا ژەمێکی شایستەی ئەو جەژنەیان نییە، بۆیە زیاتر ئەو خواردنانەی کە لە لایەن کەس و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دەبەخشرێن بریتین لە قەل و ئەو پێداویستیانەی تر کە لەسەر خوانی ئێوارەی جەژنی سوپاسگوازی دادەنرێن.

نەود و شەشهەمین فیستیڤاڵی مەیسی لە نیویۆرک، ڕۆژی جەژنی سوپاس گوزاری، 24ی یازدەی 2022
نەود و شەشهەمین فیستیڤاڵی مەیسی لە نیویۆرک، ڕۆژی جەژنی سوپاس گوزاری، 24ی یازدەی 2022

ئەمڕۆ پێنجشەممە 96 هەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی مەیسی لە شاری نیویۆرک کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی دەستیپێکردووە کە بە ڕێپێوانی ڕۆژی جەژنی سوپاسگوازاری مەیسی ناسراوە. ملیۆنان کەس لە نیویۆرک کۆبوونەتەوە بۆ بینی ئەو نمایشانەی لە لایەن باندە میوزیکەکان و گروپە جیاجیاکانەوە دەکرێن.

فیستیڤاڵی ڕۆژی جەژنی سوپاس گوزاری لە نیویۆرک، 24ی یازدەی 2022
فیستیڤاڵی ڕۆژی جەژنی سوپاس گوزاری لە نیویۆرک، 24ی یازدەی 2022

لە شارەکانی تری ئەمەریکاش ڕێپێوانی جۆراو جۆر لەمڕۆدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام ڕیپێوانەکەی نیویۆرک لە ڕێگای تەلەفزیۆن لە سەرانسەری ئەمەریکا پەخش دەکرێت و بە ملیۆنان بینەری هەیە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG