Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا: مۆسکۆ ‘یاری برسێتی’ لەگەڵ جیهان دەکات


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دیمیترۆ کولێبا ڕۆژی شەممە فشاری خستە سەر وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ پشتیوانی سیاسی و لۆجیستیکی لە شەڕی وڵاتەکەی دژی ڕووسیا، هاوکات مۆسکۆی تۆمەتبار کرد بەوەی کە "یاری برسێتی" لەگەڵ جیهاندا دەکات بە ڕاگرتنی باری دانەوێڵەی ئۆکرانیا و بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی دیکە بۆ وڵاتانی جیهان.

کولێبا لە پەراوێزی لوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات دانەوێڵە و پەینی کیمیاوی هەناردە بکات کە بڕیارە لە 19ی مانگی یازەدا کۆتایی پێبێت، پێویستە جیهان فشار بخاتە سەر ڕووسیا بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی دەرنەبڕێت بەرامبەر درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، گوتی بەرهەمە ئۆکرانیاییەکان گرنگن بۆ ئەفریکا و ئاسیا.

گوتیشی"ڕووسیا نەک هەر دەبێت بە بەشێک لە دەستپێشخەرییەکە بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێت پشکنەرەکانی ڕاسپێرێت کە بە خواستێکی باشەوە ڕەفتار بکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک و هەنگاوێک کە ئاستەنگ دروست بکات لە بەردەم هەناردەکردنی کاڵای کشتوکاڵی ئۆکرانیا بۆ بازاڕەکانی جیهان.


سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG