Accessibility links

ئەمەریکا سزای بەسەر تۆڕێکی قاچاخچێتی نەوتدا سەپاند کە پشتگیری لە سوپای قودسی سەر بە پاسدارانی ئێران و حزبوڵا دەکات


ئەمەریکا سزای بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی نەوتدا سەپاند کە بە وتەی خۆی پاڵپشتی لە حزبوڵا و سوپای قودسی ئێران دەکات، سزاکە دەیان کەس و کۆمپانیا و تانکەری کردە ئامانج لە کاتێکدا واشنتۆن هەوڵی زیادکردنی فشارەکانی بۆ سەر تاران دەدات.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەندامانی ئەو تۆڕەی دیاری کردووە کە ئاسانکارییان بۆ بازرگانی نەوت کردووە و داهاتەکەی بۆ حزبوڵڵای لوبنانیە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت هەروەها بۆ هێزی قودسی ئێران کە باڵێکی سوپای پاسدارانی ئێرانە و لە دەرەوەی وڵات کاردەکات، لە کاتێكدا هەردووکیان لەژێر سزاکانی ئەمەریکادان.

دوایین هەنگاوی ئەمەریکا دژی قاچاخچێتی نەوتی ئێران لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی ئێران وەستاون و پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ڕۆژئاوا تادێت ئاڵۆزتر دەبێت لە کاتێکدا ئێرانییەکان بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت.

خەزێنەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆڕەی ڕۆژی پێنجشەممە دەستنیشانی کردووە، کەسانی سەرەکی و کۆمپانیاکانن کە تۆمەتباریان دەکات بەوەی تێوەگلاون لە تێکەڵکردنی نەوت بۆ شاردنەوەی نەوتی ئێران لەناو ئەو بارانە و هەناردەکردنی بۆ سەرتاسەری جیهان بۆ پشتیوانی دارایی لە سوپای قودس و حزبوڵا.

برایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگری دارایی لە بەیاننامەکەدا گوتی "پێویستە بەشداربووانی بازاڕ وریا بن لە هەوڵەکانی حزبوڵڵا و سوپای پاسداران بۆ بەدەستهێنانی داهات لە ڕێگەی قاچاخچێتی نەوت، بۆ ئەنجامدانی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان لە سەرانسەری جیهان."

XS
SM
MD
LG