رۆژێک لەدوای کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پارتی کۆمۆنیستی چینی، پاش ئەوەی سەرۆک و دەستەی سەرکردایەتی نوێی پارتەکە دەستنیشان کران، شی جینپینگ بە سەرۆکی ئەو پارتە و هەروەها سەرۆکی چین بۆ پێنج ساڵی داهاتوو هەڵبژێردرایەوە.
هاوکات شی جینپینگ دەستەیەکی نوێی باڵای حوکمڕانی دەستنیشانکرد لە لایەنگرە دڵسۆزەکانی، بەم جۆرەش جێگەی خۆی وەک بەهێزترین فەرمانڕەوای وڵاتەکەی لە دوای ماو تسیتۆنگەوە سەپاند.
لی کیانگ سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی شەنگەهای بەدوای شیدا لە هۆڵی گەورەی گەل دەرکەوت کاتێک لیژنەی هەمیشەیی نوێی مەکتەبی سیاسی ناسێندرا، ئەمەش وایکرد لە ڕیزدا جێگرەوەی لی کیچیانگ بێت کاتێک سەرۆک وەزیران لە مانگی سێدا خانەنشین دەبێت.
ئەندامانی دیکەی لیژنەی هەمیشەیی حەوت کەسی بریتین لە ژاو لێجی و وانگ هونینگ کە لە لیژنەی پێشوودا بووە، هەروەها کای چی و دینگ شوێکیانگ و لی شی کە تازەن. هەروەها لی کیانگ لە لیژنەی هەمیشەییدا.
هەموویان لەلایەن شرۆڤەکارانەوە بە لایەنگرانی بەهیزی شین دادەنرێن، کە شۆڕشگێڕێکی پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدارە و چینی بە ئاراستەیەکی تاکڕەوتردا بردووە.
جێی باسە پارتی کۆمۆنیستی چین لە 23ی مانگی حەوتی1921 لە شاری شەنگهای دامەزراوە، کە بە گەورەترین پارتی کۆمۆنیستی جیهان دادەنرێت، و شی جینپینگ لە ساڵی 2013وە سەرۆکی چینە.
لە دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی چین، شی جینپینگ رایگەیاند، لە پێنج ساڵی داهاتوودا چین ئابوورییەکی بەهێزتری دەبێت، و دەرگای وڵاتەکەشی زیاتر واڵا دەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان. بەڵام هێشتا شیی تەمەن 69 ساڵ ڕووبەڕووی ئاڵنگاری توند دەبێتەوە لە کاتێکدا کە دووەم گەورەترین ئابووری جیهان خەرێکە سست دەبێتەوە، و بێزاری گەلەکەی لە سیاسەتی کۆڤید پەرەدەستێنێت. هەروەها چین تا دێت لە ڕۆژئاوا دووردەکەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی پشتگیریکردنی شی لە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا و زیادبوونی گرژییەکان لەسەر تایوان توندتر دەبێتەوە.
سەرچاوە/ڕۆیتەرز