Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ئەگەر وڵاتانی دەوڵەمەند پێیانوایە کۆرۆنا کۆتایی هاتووە با یارمەتی وڵاتانی کەم دەرامەت بدەن


بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە؛ ئەگەر گەلانی دەوڵەمەند پێیان وایە پەتاکە کۆتایی هاتووە، پێویستە یارمەتی وڵاتانی کەم دەرامەت بدەن بۆ گەیشتن بەو پێگەیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا؛ بروس ئایلوارد ڕاوێژکاری باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی کە نابێت گەلانی دەوڵەمەندتر بەر لە ئەگەری شەپۆلەکانی داهاتووی پەتاکە لە ئێستاوە نەکشێنەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-19 وەک کێشەیەکی جیهانی.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس گوتی کۆتایهاتنی پەتاکە لە ئارادایە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکاش ڕایگەیاند کە پەتاکە کۆتایی هاتووە.

بەڵام ئایلوارد دەڵێت "کاتێک گوێم لێیان دەبێت دەڵێن بارودۆخەکە باشە، ئێمە لێرە زۆر ئاسوودەین'، وەک ئەوە وایە "زۆرباشە، کەواتە ئێستا بەڕاستی دەتوانیت یارمەتیمان بدەیت بۆ ئەوەی باقی جیهان رزگار بکەیەن."

ئایلوارد ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گروپەی کە ئەو هەماهەنگی دەکات، کە گرنگی بە دەستڕاگەیشتن بە یەکسانی بە ڤاکسین و چارەسەر و پشکنینەکانی کۆڤید-19 دەدات لە سەرانسەری جیهاندا، هێشتا ئامادە نییە لە قۆناغی فریاگوزاری بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە دەربچێت و پێویستە وڵاتان ئامادەبن و چارەسەریان لە شوێنی خۆیاندا هەبێت بۆ هەر شەپۆلێکی دیکەی پەتاکە.

گوتیشی "ئەگەر هەر ئێستا بخەویت و ئەم شەپۆلە لە سێ مانگی تردا لێمان بدات، ئەو خوێنە بەدەستەکانی ئێوەوە دەبێت."

هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە بایدن تێڕوانینێکی لە ناوخۆدا هەبوو بەو پێیەی ئەمەریکا دەستڕاگەیشتنێکی باشی بە هەموو ئامرازەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید لەبەردەستدا بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، کە بایدن بەردەوام پابەند بووە بە پەیوەستبوونە جیهانیەکانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید.

ئایلوارد هەماهەنگی ACT-Accelerator دەکات، کە هاوبەشییە لە نێوان ڕێکخراوەکانی تەندروستی جیهانی و دامەزراوە تەندروستییە جیهانییەکانی دیکە بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی هەژار و کەمدەرامەت بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئامرازەکانی بەرەنگاربوونەوەی COVID-19.

هەوڵەکان بریتین لە کۆڤاکس کە سەنگ دەخەنە سەر دابیکردنی ڤاکسین، پێدانی ڤاکسینەکان گەیشتووەتە ملیاران کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەڵام ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە بەهۆی ئەوەی بە خێرایی پێویست مامەڵەی نەکردووە. هەندێک قسە و باس هەبوون کە ڕەنگە هەوڵەکان لە پاییزی ئەمساڵدا کۆتایی پێبێت، بەڵام ئایلوارد گوتی لەکاتێکدا سەرنجی خۆی دەگۆڕێت کە پەتاکە لە گۆڕاندا بێت.

هەروەها گوتیشی؛ لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا، هاوبەشییەکە بە تایبەتی ئامانجی گەیاندنی ڤاکسین دەبێت بۆ نزیکەی چارەکێکی کارمەندانی چاودێری تەندروستی جیهان و ئەو بەساڵاچووانەی کە هێشتا ڤاکسینیان لێنەدراوە، هەروەها باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە تاقیکردنەوە و چارەسەرکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر.

ئایلوارد گوتیشی؛ هەروەها چاوی لە داهاتوو دەبێت بەو پێیەی کە کۆڤید "لێرەیە بۆئەوەی بمێنێتەوە" و تا سیستەمەکان دانەنرێت، پشتیوانیەکان شکستدەهێنن لەکاتێکدا وڵاتانی پیشەسازی دیکەش پێیانوایە پەتاکە کۆتایی هاتووە.

دەستپێشخەرییەکە لە ئێستاوە کەلێنێکی 11 ملیار دۆلاری لە بودجەکەیدا هەیە، زۆربەی ئەو 5.7 ملیار دۆلارەی کە لەبەردەستدایە لە بودجەدا بەڵێن دراوە بۆ دابینکردنی ڤاکسینەکان خەرج بکرێت نەوەک پشکنین یان چارەسەرکردن.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG