وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاند، نیكۆلای پاتروشێڤ، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕووسیا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه بۆ چین ده‌ست پێده‌كات، کە ڕاوێژكاری و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منی دەگرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، پاتروشێڤ لە سەردانەکەیدا بەشداری لە حەڤدەهەمین خولی ڕاوێژکارییە ئەمنی ستراتیژیی ڕووسیا، و حەوتەمین کۆبوونەوەی هاوکاریی ئاسایشی جێبەجێکردنی یاسا چین و ڕووسیا دەکات.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوودا، شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین و ڤلادیمێر پوتینی هاوتا ڕووسییه‌كه‌ی له ئۆزبه‌كستان گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان كرد، كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان بوو له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئۆكرانیایه‌وه.
شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس و ئابوری جیهانی تێکداوە بە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و وزە لەم دەمەی گەورەترین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوا لە دوای جەنگی ساردەوە ڕوویداوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز
.