توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە 1400 بەفری گردبووەوەی جەمسەرەکانی سویسرا لە سەرەتای 1930ەکانەوە زیاتر لە نیوەی قەبارەیان لەدەستداوە و توێژەران دەڵێن تواناوەی بەفرەکە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا خێراتر بووە لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا لە زیادبووندان.
زانکۆی ETH Zurich، کە زانکۆیەکی ناوداری وڵاتەکەیە و دامەزراوەی فیدراڵی سویسرا بۆ توێژینەوەی دارستان و بەفر و دیمەنی سروشتی ڕۆژی دووشەممە ئەنجامی توێژینەوەکەیان بڵاوکردەوە.
توێژەران مەزەندەیان کردووە قەبارەی بەفرەکان لە ماوەی 85 ساڵدا تا 2016 بۆ نیوە کەمبووەتەوە. لەماوەی شەش ساڵی ڕابردووشدا، توێژینەوەکە دەڵێت بەفرەکان 12%ی قەبارەیان لەدەستداوە، ئەمەش دەریدەخات توانەوەکە زۆر خێراتربووە بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە.
دانیال فارینۆتی، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە کە لە بڵاوکراوەیەکی زانستیدا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت "داڕووخانی بەفرەکان خێراتر دەبێت، لە نزیکەوە چاودێریکردنی ئەم دیاردەیە و ژماردنی ڕەهەندە مێژووییەکانی گرنگە، چونکە ڕێگەماندەدات بزانین بەفرەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا دەکەن".
بەفری جەمسەرەکانی سویسرا نزیکەی نیوەی کۆی ئەو بەفرەیە لە بەرزاییەکانی ئەلبی ئەوروپا هەن.
تیمەکان سوودیان لە تێکەڵەیەک لە چاودێری درێژخایەنی سەهۆڵبەندانەکان وەرگرتووە. کە پێوانەکردن لە مەیدانەکەدا و وێنەی ئاسمانی و لوتکەی شاخەکانی لەخۆگرتبوو لەنێویاندا 22 هەزاریان لە لوتکەکانی نێوان دوو جەنگی جیهانیدا گیراون.
توێژینەوەکە بریتی بوو لە بەکارهێنانی تەکنیکێکی دەیان ساڵە بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە بەراوردکردنی شێوە و شوێنی وێنەکانی زەوی، هەروەها بەکارهێنانی کامێرا و ئامێرەکان بۆ پێوانی گۆشەکانی ڕووبەرە وشکانییەکان. تیمەکان تۆپۆگرافیای ڕووی بەفرە جەمسەرییەکانیان لە ساتەوەختە جیاوازەکاندا بەراورد کرد، ئەمەش ڕێگەی دا بە بەراوردکردنی ئاستی بەفری جەمسەرەکان لە سەردەمە جیاوازەکاندا.
توێژەران دەڵێن هەموو بەفری جەمسەرەکانی سویسرا بە هەمان ڕێژە لەناونەچوون. بەرزی، بڕی پاشماوەی کەڵەکە بوو لە سەر بەفرەکە هەموویان کاریگەرییان لەسەر خێراییەکانی توانەوەی بەفرەکە هەبووە. بەفری شوێنە نزمەکان، بۆ نموونە، خێراتر تواونەتەوە.
هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە دوو قۆناغ لە ساڵانی بیستەکان و هەشتاکان بەفری جەمسەرەکان گەشەیان بەخۆوە بینی، بەڵام لەبەرچاو نەگیراوە چونکە بەشێوەیەکی گشتی بەفری جەمسەرەکان لەکەمبوونەوەدان.
بەپێی داتاکانی حکومەت، ئەو دۆزینەوانە دەتوانن کاریگەری بەرفراوانیان لەسەر سەرچاوە درێژخایەنەکانی وزەی سویسرا هەبێت، بەو پێیەی وزەی ئاو نزیکەی 60% کارەبای وڵاتەکە بەرهەم دەهێنێت.