Accessibility links

وەزیری دارایی تورکیا: لە مانگی 12ی ئەمساڵدا هەڵاوسان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت


نورەدین نەباتی وەزیری دارایی تورکیا ڕایگەیاند، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی تورکیا لە مانگی 12 ی ئەمساڵەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاوی دادەبەزێت بەهۆی ئەوەی ئەوان پێیدەڵێن کاریگەرییە بنەڕەتییەکان، واچاوەڕوان دەکرێت دابەزینەکە بە درێژایی ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت.

نەباتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی NTV قسەی کرد. هەڵاوسان لە مانگی 7 دا نزیکەی 80%ی تۆمارکردبوو.

شایەنی باسە هەر لەم ساڵدا ڕێژەی هەڵاوسانی ئابوری ساڵانەی تورکیا لە مانگی 5 دا بۆ بەرزترین ئاست بەرزبۆوە بە بەروارد بە ماوەی 24 ساڵی ڕابردوو کە بە ڕێژەی لە 73.5% بوو، ئەمەش بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی نرخی وزە و دابەزینی لیرەی تورکیەوە بوو؛ هەرچەندە ئەو ڕێژەیە کەمتر بوو لەوەی کە ئابووریناسان لێی دەترسان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG