Accessibility links

بلینکن جەخت لە پابەندبوونی ئەمەریکا دەکاتەوە بۆ بەرگریکردن لە کۆریای باشوور و ژاپۆن


وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ پارک جین وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور "پابەندبوونی توند"ی ئەمەریکای بۆ بەرگریکردن لە کۆریای باشوور و ژاپۆن دووپاتکردەوە.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بلینکن پێزانینی خۆی دەربڕیوە بۆ "هەوڵە هاوبەشەکانی کۆریای باشوور بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژاپۆن و دەستەبەرکردنی داماڵینی تەواوەتی نیمچە دوورگەی کۆریا."

پرایس ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردووکیان باسیان لە سەقامگیری زەریای هیند و هێمن کردووە، لەنێویاندا گەرووی تایوان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG