Accessibility links

بەریتانیا: ئەگەری ئەوە هەیە ڕووسیا زیاتر پشت بە چەکدارە خۆبەخشەکان ببەستێت


بەریتانیا دەڵێت ڕووسیا "تاڕادەیەک بە دڵنیاییەوە هێزی زەمینی نوێی گەورەی دامەزراندووە" کە دەتوانێت کەتیبەی "خۆبەخش" لەخۆبگرێت بۆ پشتگیریکردن لە لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا.

سەرهەڵدانی چەند فەیلەقێکی بەرچاوی هێزە خۆبەخشەکان جەخت لەسەر ئەو ئاڵنگارییە دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن و پلاندانەرانی جەنگی دەبنەوە لە کاتێکدا هەوڵدەدەن هاوبەشە زۆر بچووکەکانی ڕووسیا لە دوای سۆڤیەت ملکەچ بکەن.

هەواڵگری بەرگری بەریتانیا ڕۆژی چوارشەمە 10 ی مانگی هەشت بڵاویکردۆتەوە کە هێزە نوێیەکەی بە "فەیلەقی سێیەمی سوپا" (3 AC) ناودێرکردووە و ڕایگەیاند کە بنکەکەی لە مولینۆیە، لە ئۆبلاستی نیژنی نۆڤگۆرۆدە لە ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ.

ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ له‌ تویتێكدا بڵاوکراوەتەوە‌ كه‌ دوایین نوێکردنەوەی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری بەڕیتانیایە‌.

لە نوێکردنەوەکەدا هاتووە "پێدەچێت ڕووسیا پلانی هەبێت بەشێکی زۆر لە هێزی 3 AC لە کەتیبە تازە دروستکراوە خۆبەخشەکان وەربگرێت، کە لە سەرانسەری وڵاتدا کۆکراونەتەوە و هاوکات ئەو کەسانەش لە خۆدەگرێت کە لە خودی ناوچەکانی خۆیان چەکدارکراون."

وەزارەتەکە لە زاری بەرپرسانی خۆجێی ڕووسیاوە ڕایگەیاندووە، 3 کەس لەوانەی کە چەکدارکراون بۆ هێزی 3 AC" پاداشتی داراییان وەرگرتووە هەر لەبەرئەوەی دەنێردرێن بۆ ئۆکرانیا."

سەدان هەزار سەربازی ڕووسیا بەشداری یان پشتگیری لە لەشکرکێشییە بەرفراوانەکەی ئۆکرانیا دەکەن کە لە 24ی مانگی دوو دەستی پێکرد، ئەمەش دوای هەشت ساڵ پشتیوانی ڕووسیا لە جوداخوازە چەکدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

شرۆڤەکارانی سەربازی ڕۆژئاوا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پوتن و دەزگا سەربازی و هەواڵگرییەکان چاوەڕوانی سەرکەوتنێکی خێرایان کردووە کە تا ئێستا بەدی نەهاتووە.

لەو کاتەوەی کە لە سەرەتای لەشکرکێشیەکەدا نەیانتوانیووە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا داگیر بکەن، فەرماندەکانی ڕووسیا پێشنیاریان کردووە کە هێزەکانیان لەسەر خاکی ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا زیاتر بڵاوبکەنەوە.

هەواڵگری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند "ئەگەری زۆرە فەرماندەکانی ڕووسیا بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی کارە بەراییەکانی ئۆپەراسیۆنە کێبڕکێکان لە بەهێزکردنی هێرشی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بەهێزکردنی بەرگرییەکان لە دژی هێرشە دژە هێرشە پێشبینیکراوەکانی ئۆکرانیا لە باشوور."

بەرپرسانی بەرگری ئەمەریکا لەم دواییانەدا مەزەندەیان کردووە کە 70 بۆ 80 هەزار سەربازی ڕووسیا لەم شەڕەدا کوژراون یان بریندار بوون.

حکومەتی ئۆکرانیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژانە 100 بۆ 200 سەربازیان دەکوژرێن.

XS
SM
MD
LG