Accessibility links

پیاوێکی ئەفغانی بە تۆمەتی کوشتنی چەند موسڵمانێک لە نیو مەکسیکۆ تۆمەتبار دەکرێت


دەسەڵاتداران دەڵێن کوشتنی چوار پیاوی موسڵمان لە شاری ئالبوکێرکی لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ، کۆمەڵگاکەی هەژاند و ترس و دڵەڕاوکێی لەناو خەڵکی شارەکە دروستکردووە، بەڵام هۆکارێک بوو بۆ دەستکەوتنی زانیاریەکی زۆر لەنێویاندا زانیارییەک کە بووە هۆی دەستگیرکردنی پیاوێکی موسڵمانی خۆجێی کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەفغانستانە و قوربانییەکانی دەناسی.

محەممەد سید کە تەمەن 51 ساڵە ڕۆژی دووشەممە لە دووری زیاتر لە 100 میل (160 کیلۆمەتر) لە ماڵەکەی لە ئالبوکێرک لەناو ترافیکدا دەستگیرکرا. دەسەڵاتداران ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند، ناوبراو بە کوشتنی دوو قوربانی تۆمەتبار کراوە و وەک تۆمەتباری سەرەکی دوو کوشتنەکەی دیکەش ناسێنراوە.

دەمودەست ڕوون نەبوو کە ئایا سەید پارێزەری هەیە بەناوی ئەوەوە قسە بکات یان نا.

یەکەم کردەوەی کوشتن لە مانگی 11 ی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدراوە هاوکات لە ماوەی نێوان 26 ی مانگی حەوت تا 5 ی مانگی هەشت، 3 کردەوەی کوشتنی دیکە ئەنجامدراون.

هارۆڵد میدینا بەڕێوەبەری پۆلیس ڕایگەیاند؛ تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ئەو کوشتنانە وەک تاوانی ڕق و کینە یان کوشتنی زنجیرەیی ئەنجامدراون یان هەردوو پۆلێنکارییەکە دەگرێتەوە.

پۆلیس ده‌ڵێت سەید خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه‌ و نزیكه‌ی 5 ساڵه له‌ ئه‌مەریكا دەژی.

سەرچاوە/ ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG