Accessibility links

ئەمەریکا بەرهەمەکانی گەورەترین کۆمپانیای جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات


بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا (FDA) ڕۆژی پێنجشەممە ڕێگری لە کۆمپانیای جووڵ Juul Labs Inc گرت کە گەورەترین دروستکەری جگەرەی ئەلیکترۆنییە لە فرۆشتنی بەرهەمە نیکۆتینییەکانی لە ئەمەریکا، ئەمەش ئەگەری هەیە گورزێکی کوشندە لەو کۆمپانیایە بدات کە بنکەکەی لە شاری سانفرانسیسکۆی کالیفۆرنیایە.

دوای پێداچوونەوەیەکی نزیکەی دوو ساڵە بە داتای زانستی و تەندروستی گشتی کە لەلایەن کۆمپانیاکە پێشکەشکرا، FDA ڕایگەیاند کە دەبێت کۆمپانیای جووڵفرۆشتن و دابەشکردنی بەرهەمەکانی بوەستێنێت.

FDA ئەو ئاژانسەی ئەمەریکایە کە مۆڵەتی دەرمان و ئەو بەرهەمانە دەدات کە پەیوەندیان بە تەندروستی دانیشتوانی ئەمەریکاوە هەیە.

بڕیارەکە بەشێکە لە پێداچوونەوەیەکی فراوانتری ئاژانسەکە بە پیشەسازی ڤەیپینگ یاخود کێشانی جگەری ئەلیکترۆنی دوای چەندین ساڵ فشاری سیاسەتمەداران و گروپەکانی تەندروستی گشتی بۆ ڕێکخستنی ئەو بەشە بە توندی وەک بەرهەمەکانی تری تووتن دوای ئەوەی ڤەیپینگ زیاتر بوو لە نێوان خوێندکارانی ئامادەیی.

جوول داوای ڕەزامەندی لە FDA کرد بۆ ئامێری ڤەیپینگ و ئەوەی کە پێ دەڵێن "پۆد" و ئەو مادەی تێدایە کە دەکێشرێت. جووڵ داوای رەزامەندی ئاژانسەکەی کردبوو تەنیا بۆ تامی تووتن و مێنتۆڵ هەیە- کە ئاستی نیکۆتینیان بە 5% و 3% ە. ڵە ساڵی ٢٠٢٠،.جووڵ بەرهەمەکانی ڤایپینگی بە تامی نەعنا و میوە قەدەغە کرد، لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی ڤەیپکردن لەلایەن هەرزەکارانەوە. لە بازاڕەکەندا، تەنیا بەرهەمی تامی تووتن و مێنتۆڵی هێشتەوە.

بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئەو بەرهەمانەی کە ماونەتەوە لەلایەن کۆمپانیای جوولەوە گورزێکی گەورە لە کۆمپانیاکە دەدات. هەوڵەکانی فراوانکردنی جووڵ بە جیهاندابەهۆی ڕێساکان و نەبوونی بەرژەوەندی بەکاربەرانەوە کێشەیان بۆ دروست بووە. ئەمەریکا گەورەترین بازاڕی کۆمپانیاکە بووە.

FDA گوتی جووڵ زانیاری ناتەواو یاخود ناکۆکی بۆ ئاژانسەکە دابینکردووە سەبارەت بە ئەگەری مەترسییەکانی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز و میدیاکانی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG