Accessibility links

ڕۆژنامەنووسێک لە یەمەن بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلەکەی دەکوژرێت


لە دوایین ڕووداوی توندوتیژی لە شاری بەندەری باشووری یەمەن، پۆلیسی یەمەن ڕایگەیاند درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێک لە عەدەن، ڕۆژنامەنووسێکی یەمەن گیانی لە دەست دا.

بەپێی بەیاننامەی، پۆلیس کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی باشوور لە عەدەن بڵاوکراوەتەوە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئامێرێکی تەقەمەنی لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە دانراوبوو کە رۆژنامەنووس سابر ئەلحەیدەری تێدابوو.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە نەكراوە كە حەیدەری تەمەن 40 ساڵ كاری بۆ كام دەزگای میدیایی كردووە.

ئاگرکوژێنەوەکان پاشماوەی سووتاوی ئۆتۆمبێلێکیان لە شەقامێکی سەرەکی عەدەن کوژاندەوە. لە چەند مانگی ڕابردوودا توندوتیژی لەو شارە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

لە مانگی سێدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو سەرکردەیەکی باڵای سەربازی یەمەن و سێ کەسی دەوروبەری کوشت. دەسەڵاتداران کوشتنەکەیان بە کارێکی "تیرۆریستی" لەقەڵەمدا.

مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو، ڕۆژنامەنووسێکی دووگیانی یەمەنی بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە گیانی لەدەست دا. هاوسەرەکەی، کە بەهەمان شێوە ڕۆژنامەنووسە، لە هێرشەکەدا بریندار بوو.

یەمەن لە ململانێیەکی حەوت ساڵەی نێوان هاوپەیمانییەکی سەربازی بە سەرۆکایەتی سعودیە و بزووتنەوەی حوسییەکانی سەر بە ئێراندا، کە تا ڕادەیەکی زۆر باکووری یەمەنیان لە دەستدایە، نوقم بووە.


XS
SM
MD
LG