پۆلیسی ویلایەتی ناگالاند لە باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان رایگەیاند، 30 سەربازی سوپا بە تۆمەتی کوشتنی شەش کرێکاری هۆزێک تۆمەتبارکراون؛ کە گومانی ئەوەیان لێکردوون کەسانی توندڕەو بن و بە هەڵە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی دژە یاخیبوون لە ساڵی رابردوودا کوژراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ناگالاند تی.ج. لۆنگکومەر لە دیماپوری پایتەختی ولایەتەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی سوپا پەنایان بردۆتە بەر "تەقەکردنی هەڕەمەکیانە".
لێكۆڵینهوهی پۆلیس دەستیپێکرد دوای ئهوهی له مانگی 12 ی ساڵی رابردوودا 13 ئهندامی هۆزی كۆنیاكی ناوچهكه و سهربازێكی ئاسایش كوژران، دوای ئهوهی هێزهكانی بهرگری له سنور به ههڵه ئهو گروپه كرێكارانهیان به چهكدار و توندڕەو زانیوه كه دەچوون بۆ میانمار و تهقهیان لێکردوون.
جێی باسە لە ئۆتینگ لە ناوچەی مۆن لە ناگالاند، شەش کرێکاری کانە خەڵوز لەو دەمەی لە کارەکانیان دەگەڕانەوە کوژرابون. کاتێک خەڵکی گوندەکە دوای دۆزینەوەی تەرمی کرێکارانی سەر بارهەڵگرێکی سوپا کە گولەبارانیان لێکردبوون توڕەبوون لە سەربازەکان و پێکدادان ڕوویدابوو لە ئەنجامدا حەوت کەسی دیکەش کوژرابون.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز