Accessibility links

هاوپەیمانێکی ترامپ خۆی بۆ کۆنگرێس کاندید دەکات


ئەندامێکی پێشووی کابینەکەی دانۆڵد ترامپ هەوڵی گەڕانەوە دەدات بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا لە مۆنتانا و دیموکراتەکان نیگەرانن لە ئەگەری لەدەستدانی یەکێک لە کاندیدەکانیان لە کاتێکدا دەنگدەران بەرەو هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی نێوەندی خولی سەرۆکایەتییەکە دەڕۆن لە حەوت ویلایەتی ئەمەریکادا.

هەروەها دەنگدەران لە ویلایەتەکانی ساوس دکۆتا، نیوجرزی، ئایەوا، میسیسیپی و نیو مەکسیکۆ دەنگ دەدەن لە هەڵبژاردنی کێبڕکێکانی کاندیدەکاندا کە مەیدانی کێبڕکێیە بۆ هەڵبژاردنەکانی 8 ی مانگی 11 ی ئەمساڵ ، کە کۆنترۆڵی کۆنگرێس بۆ دوو ساڵی داهاتوو دیاری دەکات.

لەگەڵ دابەزینی هاودەنگی بۆ سەرۆک جۆو بایدن لە ڕاپرسییەکاندا و بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی ئابوری کە دۆخی دەروونی دەنگدەرانی توشی تەنگەژە کردووە، چاوەڕوان دەکرێت کۆمارییەکان کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و لەوانەیە ئەنجومەنی سیناتیش بەدەستبهێنن. ئەمەش دەکرێت کارنامەی یاسادانانی بایدن بوەستێنێت و دەسەڵات بە کۆمارییەکان دەدات لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم بەڕێوەبەرایەتیە بکەن و زیانی سیاسی پێبگەیەنن.

لە ویلایەتی مۆنتانا، رایان زینکی کە لە سەردەمی سەرۆکی پێشوو تڕامپدا وەک وەزیری ناوخۆ کاری کردووە، خۆی بۆ کورسییەکی تازەی ئەنجومەنی نوێنەران کاندید دەکات کە ویلایەتەکە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و پرۆسەی دابەشکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردن کە 10 ساڵ جارێک دەستکاری دەکرێت.

زینکی کە پێشتر لە کۆنگرێس کاری کردووە، ڕووبەڕووی چوار ڕکابەری کۆمارییەکان دەبێتەوە، کە هەندێکیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو زۆر لیبڕاڵە یان پابەندبوونی نییە بە ویلایەتەکە، چونکە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوسەرەکەی لە کالیفۆرنیایە.

زینکی لە ڕاپۆرتێکی پشکنەری گشتی ئەمساڵدا تۆمەتبارکراوە بە بەکارهێنانی پۆستی وەزیری ناوخۆ بۆ پێشخستنی پڕۆژەیەکی گەشەپێدان لە زێدی خۆی و درۆکردن لەگەڵ لێکۆڵەرێکدا و ڕەتی کردۆتەوە کە هیچ هەڵەی کردبێت.

کریستی نۆئیم، فەرمانڕەوای موحافیزکار (کۆماری) ساوس دکۆتا، لەگەڵ ستیڤن هاوگارد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ساوس داکۆتا، لە ڕکابەرەکانن.

نۆئێم وەکو کاندیدیی جێگری سەرۆک باسی لێوەدەکرێت ئەگەر دانۆڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو لە ساڵی 2024 دا جارێکی دیکە خۆی بۆ کۆشکی سپی کاندید بکاتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG