Accessibility links

سوید: هیچ سیاسەتمەدارێکمان نوێنەرایەتی پەکەکە ناکات


وەزیری دەرەوەی سوید ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ئەو راپۆرتانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن بەشێک لە سیاسەتمەدارانی سوید نوێنەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەن بێ بنەمایە.

ئان لیند، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە "ڕاپۆرتی نادروست باس لەوە دەکەن کە سیاسەتمەدارانی سوید لە گروپە دیموکراتییەکان نوێنەرایەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەکەن. ئەمانە تۆمەتی جددین کە هیچ بنەمایەکیان نییە."

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژنامەی تورکیە گازەتێسی تورکی بڵاوکرایەوە بانگەشەی ئەوە کراوە کە یەکێک لە سیاسەتمەدارەکانی سویدی پەیوەندی بە پەکەکەوە هەبووە.

تورکیا، وەکو ئەندامێکی ناتۆ، دژی داواکارییەکانی سوید و فینلەندای بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ وەستاوەتەوە. دەڵێت هەردوو وڵات کەسانی پەیوەندیدار بە پەکەکە و شوێنکەوتووانی فەتحوڵا گوڵەنیان هەیە، کە ئەنقەرە تۆمەتباری دەکات بە ئەنجامدانی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦.

XS
SM
MD
LG