Accessibility links

کوردێک لە لەندەن دەبێتە جێگری سەرۆکی شارەوانی ناوچەی لامبێس


گەنجێکی بەریتانی بە ڕەچەڵەک کورد لە بەریتانیا بوو بە جێگری سەرۆکی شارەوانی ناوچەی لامبێس لە لەندەن. سەید سەرباز سەید عەلی ئەلبرزنجی (سەرباز بەرزنجی) لە تۆڕی فەیس بووک هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و و دەڵێت " بە زۆرینەی دەنگ وەک جێگری پارێزگار هەڵبژێردراین."

ڕاگەیاندنی سەرباز بەرزنجی لە فەیس بووکی خۆی
ڕاگەیاندنی سەرباز بەرزنجی لە فەیس بووکی خۆی

ئەو چەند وێنەیەکی مەڕاسیمەکەی بڵاو کردووەتەوە کە بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکە کردووە و دەڵێت " شەرەفێکی مەزنە مرۆڤ بتوانێت خزمەتی کۆمەڵگا و خەڵکی خۆی بکات و ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی ھاوڵاتیان و ڕابردووی خۆی لەیاد نەکات. زێدەترخۆشحاڵ بووم لەو ڕێوڕەسمەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردیەوە سوێندی یاسایم بەجێگەیاند."


سەرباز بەرزنجی کە مامۆستای زانکۆیە لە لەندەن لە سەرەتای ئەم مانگە بەشداری لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی لەندەن کرد لە سەر لیستی پارتی کار و سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پاشان پۆستی جیگری شارەوانی لامبێسی لە لەندەن بەدەستهێنا.

XS
SM
MD
LG