Accessibility links

پاشماوەی خشۆکێک دۆزرایەوە کە قەبارەی پاسێکی هەبووە و بە ئاسماندا فڕیوە


ژنێک دەڕوانێتە پەیکەری ئەژدیهایەک کە لەلایەن هونەرمەند مارکۆ مارتالاری ئیتالی دروست کراوە 13ی مانگی 12 ی 2021
ژنێک دەڕوانێتە پەیکەری ئەژدیهایەک کە لەلایەن هونەرمەند مارکۆ مارتالاری ئیتالی دروست کراوە 13ی مانگی 12 ی 2021

پاشماوەی خشۆکێک دۆزرایەوە کە قەبارەی پاسێکی هەبووە و بە ئاسماندا فڕیوە

ڕێکار حسێن

زانایان لە وڵاتی ئەرجەنتین پاشماوەی بەردبووی جۆرە خشۆکێک دۆزیوەتەوە کە قەبارەی پاسێکی گەورەی هەبووە و بە ئاسماندا فڕیوە بۆ ڕاوکردن.

خشۆکەکە لە جۆری تێراسۆرە و 86 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، واتا لەو سەردەمەی کە دایناسۆڕەکان لە سەر زەوی هەبوون و پێش پەرەسەندنی باڵدە.

زانایان خشۆکەکەیان ناوناوە "ئەژدیهای مردن" و دەڵێن درێژی هەردوو باڵەکانی بەیەکەوە 9 مەتر بووە.

لیۆناردۆ ئۆرتێز کە سەرپەرشتی تیمەزانستیەکەی کردووە بە ئاژانسی هەواڵی بی بی سی ڕاگەیاند، "بەرزایی ئەم جۆرە لە بونەوەر نزیکبووە لە بەرزایی زەڕافە و درێژی باڵەکانی بە ئەندازەیەک بووە کە سنووری تێگەیشتنی زیندەوەرزانی ئێمە تێدەپەڕێنێت."

پاشماوەی خشۆکەکە لە یەکێک لە بەردەکانی شاخی ئاندیس لە باکوری ئەرجەنتین دۆزراوەتەوە.

پێشتریش لە ساڵی 2017 زانایان لە سکۆتلەندا پاشماوەی تێراسۆرێکی تریان دۆزیەوە کە 170ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە و درێژی باڵەکانی دوو مەتر و نیو بووە.

XS
SM
MD
LG