رافایل گرۆسی، سەرۆکی دەزگای چاودێری وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکی درێژخایەن لەبارەی روونکردنەوەی سەرچاوەی یۆرانیۆمی پیتێندراو کە لە شوێنە کۆنەکان بەڵام رانەگەیەندراوەکاندا دۆزراونەتەوە، لە "کاتێکی زۆر سەختدایە".
گرۆسی کە بڕیارە پێش کۆبوونەوەی کە لە شەشی مانگی شەش دەستپێدەکات، راپۆرتێک لەسەر ئەو پرسە پێشکەش بە دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکات، لە پانێڵێکی گفتوگۆدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس هیوای خواست ئەو کاتەی لە نێوان ئێستا و وەختی ڕاپۆرتەکەیدا ماوە بە باشی بەکاربێت.