Accessibility links

جۆو بایدن: ئەمەریکا لەگەڵ فینلاند و سوید کاردەکات بۆئەوەی هۆشیاربن بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی هاوبەشیان


Biden
Biden

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەمەریکا لەگەڵ فینلاند و سوید کاردەکات بۆئەوەی هۆشیاربن بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی هاوبەشیان لە کاتێکدا بیر لە ئەندامێتی هەردوو وڵات دەکرێتەوە بۆ ناتۆ.

بایدن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بە توندی پشتگیری لە داواکارییەکانی فینلاند و سوید دەکات بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی ناتۆوە کە بە وتەی خۆی "هاوکارییەکانی بەرگریمان زیاتر بەهێز دەکات و سوود بە تەواوی هاوپەیمانی ناتۆ دەگەیەنێت".

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG