Accessibility links

کاروانێکی گەورە لە ماریوپۆلەوە دەگەنە پەناگەیەکی ئارام


کاروانێکی گەورەی ئۆتۆمبیل و پاسی بچووک کە پەنابەرانی لە شاری ماریوپۆلی وێرانکراو هەڵگرتبوو، دوای چەند ڕۆژێک چاوەڕوانی تا سەربازانی ڕووسیا ڕێگەیان پێبدەن، دڕەنگانێکی ڕۆژی شەممە گەیشتنە شاری زاپۆریژیا ژێر کۆنترۆڵی ئۆکرانیا.

ماریوپۆل کە ئێستا بە زۆری لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە، لە ماوەی شەڕی 80 ڕۆژەدا ویرانبووە. ئۆکرانیا ماوەی زیاتر لە دوو مانگە خەرێکی گواستنەوەی خەڵکی مەدەنییە لە شارەکەدا.

سەرەتا پەنابەران ناچار بوون لە ماریوپۆل بچنە دەرەوە، و پاشان بەرەو بێردیانسک بکەونە ڕێ، کە نزیکەی 80 کم لە ڕۆژئاواوەیە بە درێژایی کەنارەکە، پێش ئەوەی 200 کم بەرەو زاپووریزژیا لە باکوری ڕۆژئاوا بەڕێبکەون.

یاریدەدەرێکی سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆل پێشتر گوتی کاروانەکە ژمارەیان لەنێوان 500 بۆ 1000 ئۆتۆمبێل بووە، کە گەورەترین تاکە پرۆسەی گواستنەوەی مەدەنییەکانە لە شارەکەدا لە 24ی مانگی دووەوە، لەوەتای ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG