Accessibility links

دادگای تاوانی نێونەتەوەیی دەچێتە پاڵ 3 وڵات بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن ڕووسیا لە ئۆکرانیا


دادگای تاوانی نێونەتەوەیی ڕۆژی دووشەممە گوتی بۆ یەکەمجار دەبێتە بەشێک لە تیمی لێکۆڵینەوەی هەمەلایەن بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە ئایا ڕووسیا تاوانی جەنگی ئەنجام داوە لە ماوەی دوو مانگی هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا.

ئاژانسی یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوکاری دادوەری تاوان ڕایگەیاند، کە داواکاری گشتی ICC کەریم خان و داواکاری گشتی لیتوانیا، پۆڵەندا و ئۆکرانیا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە بۆ ئەوەی بە هاوبەشی لێکۆڵینەوەکان ئەنجام بدەن.

بەو ڕێککەوتنە، لایەنەکان پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا دەنێرن کە هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی کاریگەر لەسەر ئەو تاوانە نێودەوڵەتیانەی کە لە ئۆکرانیا ئەنجامیان داوە و بەرپرسیاران ڕاپێچی بەردەم دادگا بکرێن."

لیتوانیا، پۆڵەندا و ئۆکراینا لە مانگی ڕابردوودا ڕێکەوتنێکیان ئیمزا کرد بۆ هاوبەشیکردنی زانیاری دەربارەی تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی کە گومان دەکرێت لە کاتی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجام درا بێت.

خان پێشتر لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا لێکۆڵینەوەیەکی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا دوای ئەوەی چەندین وڵاتی ئەندام لە دادگاکە داوای لێکۆڵینەوەیان کرد.

چەند لێکۆڵینەوەیەکی پێشوەختە لە کردەوەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا سەرنجیان خستە سەر کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی وەک کوشتاری سەدان هاوڵاتی لە بوچا و دەوروبەری کیێڤی پایتەخت، پێش ئەوەی ڕووسیا هێزەکان بگوازێتەوە تا سەرنج بخەنە سەر هێرشەکەیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 2000 هاووڵاتی ئۆکرانی لە ناوەڕاستی مانگی چواردا کوژراون، ڕووسیاش بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی سڤیڵی ڕەتکردەوە.

XS
SM
MD
LG