Accessibility links

کۆبوونەوەی دارایی جیهانی تیشک دەخاتە سەر قەیرانەکانی خۆراک بەهۆی جەنگەوە


ڕێبەرانی دارایی جیهانی سەبارەت بە قەیرانی نەبوونی ئاسایشی خۆراک و بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخەکانی خۆراک وەک بەرزبونەوەی قەیران دەستنیشانی دەکەن، ئەندامانی سندوقی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی لە واشنتن بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە و دەیانەوێت ڕووبەڕووی کاریگەرییە دڕندانەکانی شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکراینا ببنەوە.

وەزیری دارایی ئەمەریکا جانێت یەڵین سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڕێبەرانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بانکی جیهانی و گروپی حەوت و گروپی 20 ڕێکخراوی جیهانی سازکرد لە پێناو ئەوەی " داوا لەدامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان بکەن بۆ کاری بە پەلە و وەڵامدانەوەی ڕژد لەو بارەیەوە" بۆ بەدەنگەوە هاتنی ئەو وڵاتانەی بەهۆی قەیرانی شەڕی ڕووسیاوە لە ڕووی خۆراکەوە زیانیان پێگەیشتووە.

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووسیا و ئۆکرانیا 14٪ ی دابینکردنی گەنمی جیهان بەرهەمدەهێنن، لەدەستدانی کاڵاکان بەهۆی جەنگەوە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و نادڵنیایی سەبارەت بە داهاتووی ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا بەتایبەتی لە وڵاتە هەژارەکاندا.

سندوقی دارایی نێودەوڵەتی پێشبینی گەشەی جیهانی بە ڕادەی ئاستی نزمی لە 3.6٪ دیاری دەکات بەهۆی شەڕی ڕووسیاوە.

پێرستی نرخی خۆراک لە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) بە گەورەترین بازدان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە واتە لە ساڵی 1990 ەوە دەستنیشان دەکات، بەپێی رێکخراوی فاو ئەمە ڕەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی نرخی تێچوونی زەیتی ڕووەکی و نرخی دانەوێڵە و گۆشتە.

بەپێی راپۆرتێک کە لە کۆتایی مانگی سێی ئەمساڵ دا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەدات کە لە ساڵی 2023 دا سەرژمێری جیهانی خەڵکی کەمدەرامەت دەشێت بۆ 8 ملیۆن تا 13 ملیۆن بەرزبێتەوە، دەشڵێت " ئەگەر جەنگ بەردەوام بێت ڕادەی ئەو ئاستە زۆر بەرزدەبێتەوە لە ناوچەی ئاسیا و ناوچەی دەریای ئارام و دواتر بیابانی گەورەی باشوری ئافریکا و ڕۆژهەڵاتی دوور و ڕۆژهەڵات و باکووری ئافریکا، کاریگەریەکان لە ساڵی 2022 و 2023 دا زیاتر دەبن."

واڵی ئەدەیەمۆ جێگری وەزیری دارایی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتانەی کە سزا دەسەپێنن بەسەر ڕووسیا و هاوپەیمانەکانیدا، مەترسی ئاسایشی خۆراکیشیان بە ڕژدی وەرگرتووە.

هەروەها گوتیشی "یەکێک لەو شتانەی کە پێویستە بیکەین هەنگاوی کردارییە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئەم سیستمە زیاتر یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە زۆر پێویستیان بە یارمەتییە" کە تیشک دەخاتە سەر ئەو وڵاتانەی کە لە هەوڵی بێوچاندان بۆ دابینکردنی نرخی شتەکان وەک دابینکردنی نان بۆ گەلەکەیان لەبەر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان."

ڕووسیا ئەندامی گروپی 20 ە کە پێکدێت لە نوێنەرانی وڵاتانی پیشەسازی و وڵاتانی بازاڕە پێشکەوتووەکان، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند کە ڕووسەکان بەشداری لە دانیشتنی ئاسایشی خۆراکدا ناکەن.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG