Accessibility links

بەرپرسانی ئەمەریکا هۆشداری دەدەن لە زیادبوونی لە ڕادەبەدەری پێشبڕکێی واڵایی ئاسمان لەگەڵ ڕووسیا و چین دا


بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری بەرگری هۆشدارییان دا لە زیادبوونی "دراماتیکی" لە خێرایی و مەودای ئۆپەراسیۆنەکانی واڵایی ئاسمان لەلایەن پێشبڕکێکارانەوە، لەگەڵ ئەوەی چین و ڕووسیا لە ساڵی 2019ەوە سەرمایەی واڵایی خۆیان لە خولگەی گەردوونیدا بە ڕێژەی 70٪ زیاد کردووە.

جۆن هۆس ئەفسەری هەواڵگری بەرگری واڵایی ئاسمان ڕۆژی سێشەممە لە پنتاگۆن لە کاتی ئاشکراکردنی بەڵگەیەکی ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ئەمەریکادا بە سی ئای ئەی ڕایگەیاند "ڕووسیا و چین، دوو ڕکابەری ستراتیژی سەرەکی ئێمەن، هەنگاو دەنێن بۆ لاوازکردنی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ئێمە لە بواری واڵایی ئاسماندا." ئەمەش بەپێی راپۆرتێک سەبارەت بە ئاڵنگارییەکانی واڵایی ئاسمان لە ساڵی 2022.

بە پێی لێدوانەکانی جۆن هۆس؛ هەر لەوکاتەوەی یەکەم ڕاپۆرتی ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی واڵایی ئاسمان لە سەرەتای ساڵی 2019دا بڵاوکراوەتەوە، هەنگاوە کردارییەکانی پێشبڕکێکارەکان لە واڵایی ئاسماندا بە نزیکەیی لە هەموو ئاستە جیاجیاکاندا زیادی کردووە، لەوانە پەیوەندیەکان، هەستکردن لە دوورەوە، گەشتی واڵایی ئاسمان و بواری زانستی و تەکنەلۆجیا.

نوێترین ڕاپۆرت باس لەوە دەکات کە "واڵایی ئاسمان بە شێوەیەکی لە ڕادە بەدەر سەربازی دەکرێت، لە کاتێکدا واڵایی دژبەر لە چین و ڕووسیا بەردەوام لە پەرەسەندندان. هەروەها قەرەباڵغی خولگەیی زیادی کردووە."

هۆس گوتیشی چین و ڕووسیا واڵایی ئاسمان وەک مەرجێک بۆ بردنەوەی جەنگی مۆدرێن دەبینن، چونکە دوو وڵاتن هەوڵ دەدەن ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ سوود وەرگرتن لە پشت بەستنی ئەمەریکا بە سیستەمە وێنەییەکانی واڵایی ئاسمان.

کاتێک پەیامنێرکەی دەنگی ئەمەریکا لێی پرسی کە چین یان ڕووسیا کامیان زیاتر هەژموونی ڕکابەرییەکەن، هۆس لە وەڵامدا هۆشداری دا "کە چاو خافڵناکەن لە هیچ کام لەوان."

رۆژنامەی white paper کە نوسینگەی زانیاری ئەنجومەنی دەوڵەتی بەیژینگ لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بڵاویکردۆتەوە کە چین پیشەسازی واڵایی ئاسمان بە " ڕەگەزێکی یەکلاییکەرەوەی ستراتیژی گشتی نیشتیمانی ناودێردەکات و چین پابەندە بە پرەنسیپی گەڕان و بەکارهێنانی واڵایی ئاسمان بە مەبەستی ئاشتی و پاراستنی ئاسایشی خۆی و بەرژەوەندی تەواوی مرۆڤایەتی."

لە بڵاوکردنەوەکەدا نوسراوە "ئەرکی بەرنامەی واڵایی ئاسمانی چین ئەوەیە کە پشکنین بۆ واڵایی بکات لە پێناو بەرفراوانکردنی تێگەیشتنی مرۆڤایەتی لە زەوی و گەردوون، بۆ ئاسانکردنی کۆدەنگییەکی جیهانی لەسەر بەرپرسیاریەتی هاوبەشمان بۆ بەکارهێنانی واڵایی ئاسمان بۆ مەبەستی ئاشتیانە و پاراستنی ئاسایش."

هەروەها دەڵێن ئەو بەرنامەیەی ئەوان ئامانجی ئەوەیە کە پێداویستیەکانی گەشەسەندنی ئابووری، زانستی و تەکنەلۆجیا، ئاسایشی نیشتیمانی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی جێبەجێ بکات، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کولتوریی خەڵکی چین و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی چین و بونیادنانی هەژموونی هێزی خۆی."

کێڤن رایدەر شیکەرەوەی باڵای هەواڵگری بەرگری DIA بۆ واڵایی ئاسمان ئەوەشی خستەڕوو بەهۆی بەرژەوەندییە ئابوورییە زۆرەکانی چینەوە توانای واڵایی ئاسمانی زیاتر کردووە، لەگەڵ ئەوەی هەوڵی دارایی و سەربازی زیاتری داوە لە پێناو بەرەوپێشچوونەکانی.

بە گوتەی ڕایدەر "ڕووسیا لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی هەوڵە نوێکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەیەوە زیاتر لە برەودایە لەو بارەیەوە."

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە تازە بڵاو کراوەتەوە لەلایەن ڕاپۆرتی ئاسایشی واڵایی DIA تیشک دەخاتە سەر گەڕانی چینی و ڕووسیەکان لە سەر مانگ و هەسارەی مەریخ.

چین ئۆتۆمبیلێکی نیشتنەوەی ئۆتۆماتیکی و دەفرێکی ئاسمانی لە لایەکی دیکە مانگەوە داناوە، لەگەڵ کەشتییەکی نیشتنەوە و دەفرێکی دیکە لە ئەرکێکیاندا بۆ هەسارەی مەریخ لە نزیک یەکەوە داناوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕوسیا گفتوگۆی هاوبەشی لەگەڵ چین و یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا کردووە بۆ ڕادەستگەیشتن بە گەشتە پشکنینیەکانی سەر مانگ و مۆسکۆش یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لە مانگی سێی ساڵی ڕابردوودا واژۆ کردووە، بۆئەوەی پێکەوە لە وێستگەی نێودەوڵەتی توێژینەوەی مانگدا کار بکەن.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG