ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا داوای هێورکردنەوەی گوتار و کرداری کرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ ململانێی ئۆکرانیادا، دوای ئەوەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیای بە "خوێن ڕێژ" وەسف کرد و گوتی نابێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
ماکرۆن لە کەناڵی تەلەفزیۆنی فرانس 3 گوتی: "من ئەم جۆرە وشەیە بەکارناهێنم چونکە بەردەوامم لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک پوتیندا."
بایدن، کە لە پۆڵەنداوە گوتارەکەی پێشکەشکرد ، گوتی کە پوتین "ناتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە". بەرپرسێکی کۆشکی سپی دواتر گوتی لێدوانەکانی بایدن واتای گۆڕین لە سیاسەتی واشنتۆن ناگەیەنێت، و مەبەستیش بوو کە وڵاتە دیموکراسیەکانی جیهان بۆ ململانێیەکی درێژکراوە ئامادە بکات نەک گۆڕینی ڕژێم لە ڕووسیا.
ماکرۆن لە تەلەڤزیۆنی 3ی فەرەنسا ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئەو دروستکردنی ئاگربەست و کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا بوو لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە. وتی: "ئێمە دەمانەوێت ئەو شەڕە بوەستێنین کە ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەستی پێکردوە بێ ئەوەی زیاتر تەشەنەبکات. ئەمە ئامانجەکەیە".
ماکرۆن وتی: "ئەگەر ئەمە ئەو کارە بێت کە ئێمە دەمانەوێت بیکەین، نابێت تەشەنە بە شتەکان بدەین، نە بە وشە و نە بە کردار."
سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی هەینی گوتبووی لە دوای چەند ڕۆژی داهاتوو بەدوای ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ سەرۆک پۆتیندا بوو سەبارەت بە بارودۆخی ئۆکرانیا، و هەروەها دەستپێشخەرییەک بۆ یارمەتیدانی خەڵک بۆ بەجێهێشتنی شاری گەمارۆدراوی ماریاپۆل.
سەرۆکی ڕووسیا پوتن گوتوویەتی ئامانج لە ناردنی سوپاکەی بۆ ئۆکرانیا "ئۆپەرسیۆنێکی تایبەتە" بۆ "پاککردنەوەی وڵاتەکە لە نازییەکان." ئۆکرانیا و وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن پوتین هیچ هۆکارێکی بۆ ئەم شەڕە نەبوو.