Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئۆکرانیا ئاوارەبوون


ئاژانسی کۆچبەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە UNHCR دەڵێت لەوەتەی ڕووسیا هێرشی کردۆتە سەرۆ ئۆکرانیا، زیاتر لە ١٠ ملیۆن هاووڵاتی ئۆکرانیا ئاوارەبوون، ئەمەش واتا زیاتر یەک لەسەر چواری تەواوی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە کۆی ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٤٤ ملیۆنە.

نزیکەی ٣.٧ ملیۆن ئۆکرانی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون. زیاتر لە ٦.٥ ملیۆن کەس لە نێو خاکی ئۆکرانیادا ئاوارەبوون. لەوەتەی هێرشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا ٢٤ ی مانگی ڕابردوو دەستیپێکردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە ١٣ ملیۆن ئۆکرانی لە نێو وڵاتەکەیاندا بەهۆی شەر و ململانێ گیریانخواردووە.

کارۆلینا لیندهۆڵم بیڵینگ دەڵێت لەماوەی مانگی ڕابردوودا هەموو شتێک لە ئۆکرانیا گۆڕاوە. خانوو، پرۆژەی ئاودانکردنەوە، و باڵەخانەی بەرز هەموو تەختی زەوی کراون.

بیڵینگ گوتی "ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی گەورە بووینەتەوە، کە چرکە بە چرکە گەورەتر دەبێت."

هێزەکانیڕرووسیا ڕووبەڕووی بەرگریکردنێکی چاوەڕواننەکراو لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە بوونەتەوە. سەرۆکی وڵاتەکە، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، بڕیاریداوە لە وڵاتەکە بمێنێتەوە وهەڵنەیەت. ئەمەش وادەردەکەوێت ورەی سەربازانی ئۆکرانیای بەرزکردبێتەوە تا بەرپەرچی هێزەکانی ڕووسیا بدەنەوە.

وڵاتانی رۆژئاوا بە ئەمەریکاوە چەکیان بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە، کە تیایاندا فرۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی، موشەکی دژە فڕۆکە، وموشەکی دژە تانک هەن. بەڵام ئۆکرانییەکان دەڵێن چەکی بەهێزتریان پێویستە بۆ ئەوەی شەڕەکە ببەنەوە.

یەکێک لەهۆکارەکانی پوتن بۆ ئەم شەڕە بانگەشەیەکی بێبنەمایە کە ئۆکرانیا ویستووەیەتی جینۆساید دژی هاووڵاتییە رووس زمانەکانی ئەنجامبدات.

XS
SM
MD
LG