Accessibility links

کۆمپانیای کەرتی تایبەتی سپەیس ئیکس، دەستەیەکی تری لە سەتەلایتە جیهانییەکانی جۆری ستارلینکی ڕەوانەی واڵایی ئاسمان کرد


هەڵدانەکانی ئەم دواییەی کۆمپانیای سپەیس ئیکس دوای لێدوانێکی سەرۆکی ئاژانسی ئاسمانی ڕووسیاوە دێت کە تێیدا بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانەوە گوتبووی بڕیاری مۆسکۆ بۆ وەستاندنی هەناردەکردنی ماتۆڕەکانی موشەکی، ئەمەریکا ناچار دەکات بە سوار دەستکە گسکێکەوە بڕواتە واڵایی ئاسمان.

ستارلینک بەم دواییانە هەندێ وێستگەی ئینتەرنێتی بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەخۆڕایی پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕووسیا بەردەوامە لە داگیرکارییەکانی و هەوڵدەدات ڕێگاکانی پەیوەندییکردن لەو وڵاتەدا دابخات.

هاوکات ئەم هەفتەیە لە ناوەندی واڵایی بایکۆنور لە کازاخستان، هەندێ ڤیدیۆ و وێنەی بڵاوکردەوە کە تێیدا پیتەکانی "V" و "Z" دەبینرێن لەسەر مووشەکی سۆیزی ڕووسی و ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای بەریتانی بڕیاری دا هەموو هەڵدانەکان بۆ واڵایی ئاسمان لەو ناوەندنەوە ڕابگرێت.

هەندێ لە پیتەکان، لەوانە پیتی "V" و "Z" لە سەر کەرەستە سەربازییەکانی ڕووسیا دەبینرێن و بە گوێرەی بەرنامەی "درایڤ دۆت کام" سەرۆکی بەرنامەکانی واڵایی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانی ئەو پیتانە وەک هێمایەکن بۆ هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا کە هێرش دەکەنە سەر ئۆکرانیا.

سەرچاوە:AP

XS
SM
MD
LG