ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا و دانوستانکار میخایلۆ پۆدۆلیاک ڕۆژی یەکشەممە گوتی ئۆکرانیا بە نێوەندگیری ئیسرائیل و تورکیا کار دەکات بۆدانانی شوێن و کارنامەی کۆتایی بۆ دانوستانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیادا.
ناوبراو لە جاوپێکەتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی نەتەوەیی ئۆکرانیا گوتی ئەو دەمەی سەردەگرێت ، ئنجا کۆبونەوەکە ئەنجام دەدرێت. پێم وایە زۆر ناخایەنێت بۆ ئەوەی بگەینە ئەو ئاستە".
جێی وتنە شەڕی سەخت ڕۆژی شەممە لە باکووری ڕۆژئاوای کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و چەند شارێکی دیکە بەڕێوەدەچێت لە کاتێکدا سوپای ڕووسیا نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورن. هاوکات لە دەرئەنجامی داگیرکردنی ئۆکرانیا لە لایەن ڕووسیاوە کە لە 24ی مانگی 2وە دەستی پێکردووە، زیاتر لە 2.5 ملیۆن کەس لە سنوورەکان هەڵاتوون و هەزاران کەسیش لە شارە گەمارۆدراوەکاندا گیریان خواردووە.