Accessibility links

بەرپرسێکی ئۆکرانیا دەڵێت نزیکەی 3,500 سەربازی ڕووسی کوژراون یاخود برینداربوون


ڕاوێژکارێکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی وتی هێزەکانی ڕووسیا لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر کیێڤ پێشڕەوییان نەکردووە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 3,500 سەربازی ڕووسی کوژراون یاخود بریندارکراون.

ئۆلێسکی ئاریستۆڤیچی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا وتی " لە دەوروبەری کیێڤ هێرش دەکەینە سەر دوژمن، لە ئێستادا دوژمن هیچ جوڵەیەک ناکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG