Accessibility links

شاژنی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا دەبێت


کۆشکی بەکینگهام ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆرۆنای شاژنی بریتانیا، ئێلیزابێسی دووەم ئەرینی بووە، بەڵام نیشانەکانی سووکن و لە هەڵامەت دەچێت.

بە گوێرەی گوتەبێژێکی بەکینگهام، شاژن ئێلیزابێس، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە پزیشکییەکان، هەموو ئەرکەکانی خۆی لەم هەفتەیەدا جێبەجێ دەکات.

شاژنی تەمەن 95 ساڵی بەریتانی ماوەیەک پێش ئێستا 70 هەمین ساڵیادی فەرمانڕەوایی خۆی کردەوە.

دەوترێت شازادە چارلێز تەمەن 73 ساڵان، کورە گەورەی شاژنی بەریتانیا، کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ جاری دووەم تووشی کۆرۆنا ببوو، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا شاژنی بینیوە.

هاوکات بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پلانێکی ڕاگەیاندوە بەناوی "ژیان لەگەڵ کۆڤید-١٩" کە بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممە، 21ی ئەم مانگەوە بەڕیوەبچێت. بە پێی ئەو بڕیارە ئەو کەسانەی کە کۆڤید-١٩یان هەیە، ماوەی کەرەنتین کردنیان نابێت و دەتوانن ئازاد بن لە هاتوچۆ و چالاکییەکانیان.

بە گوتەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پلانەکە یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆرۆنایان ئەرێنی بووە ، و بە شێوەیەکی سووک نیشانەکانیان تێدا دەرکەوتووە لەو رووەوە کە پێویستیان بە کەرەنتین کردن نابێت، و بە لەبەرچاوگرتنی خاڵە پێویستەکان دەتوانن ئازاد بن لە جێبەجێکردنی کاری ڕۆژانەیاندا.

هاوکاتی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکانیان وەرگرتوە لە ئەوروپا و هەروەها فشاری کارکردن لەسەر کارمەندانی پزیشکی و بەشی تەندروستی بەهۆی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زۆرێک لە وڵاتان بەدوای لابردنی هەندێک لە سنوور و کۆت و بەندەکانن کە بە هۆی ئەو پەتایەوە سەپێندراون.

XS
SM
MD
LG