Accessibility links

بی بی سی: ئێران هەراسانکردنی بۆ رۆژنامەوانانی بەشی فارسی زیادکردوە


کەناڵی بی بی سی بەریتانی دەڵێت ئێران ئاستی هەڕەشەکان و هەراسانکردنی بۆ سەر ئەو رۆژنامەوانانە زیادکردوە ئەوانەی کار بۆ بەشی فارسی بی بی سی دەکەن.

لە سکاڵایەکدا کە پێشکەش بە نەتەوەیەکگرتوەکان کرا لەم مانگەدا ، کەناڵی بی بی سی داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە مامەڵەکردنی نابەجێی کارمەندەکانی لەلایەن ئێرانەوە سەرکۆنە بکات .

لەو بارەیەوە کەسرا ناجی پەیامنێری تایبەتی بی بی سی لە لەندەن گوتی ئەم کێشەیە بۆ ساڵانێکە لە ئارادابووە. هەرجەندێکە گوتی بەڵام هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کارمەندانی بەشی فارسی بی بی سی بەم دوایانەدا خراپتربووە.

کەسرا ناجی بە دەنگی ئەمەریکای گوتی لە ماوەی 6 هەفتەی ڕابردوودا هەڕەشەکانی ئێران ڕوویان لە هەڵکشان کردوە. گوتیشی دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەی ئەو کارمەندانەی بەشی فارسی بی بی سی بۆ لێپێجینەوە بانگهێشت کردووە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG