Accessibility links

ڕووسیا و بیلاڕوس مانۆڕی سەربازیان لە باکووری ئۆکرانیا پەرەپێدەدەن


ڕووسیا و بیلاڕوس ماوەی مەشقی سەربازیان درێژکردەوە کە بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی بێت، وەزیری بەرگری بیلاڕوس ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند لەهەڵوێستێکدا کە فشارەکانی سەر ئۆکرانیا زیاتر دەکات لەکاتێکدا سەرکردەکانی ڕۆژئاوا هۆشداری دەدەن لە داگیرکردنیەکی زۆر نزیکی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا.

وەزیری بەرگری بیلاڕوس گوتی بڕیاری پەرەپێدان بە چالاکییە سەربازییەکان لە نزیک سنوورەکانی دەرەوەی ڕووسیا و بیلاڕوس دراوە، بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا.

ناتۆ دەڵێت ڕووسیا زیاتر لە 30 هەزار سەربازی لە بیلاڕوس هەیە، و ڕەنگە وەک بەشێک لە هێزێکی داگیرکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەکاری بهێنن، هەرچەندە مۆسکۆ هەر نیازێکی لەو جۆرە ڕەتدەکاتەوە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێزگەی بی بی سی کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کرایەوە گوتی ڕەنگە سەرکردەکەی کرملین ڤلادیمیر پوتین بە شێوەیەکی درووست بیر نەکاتەوە، بۆیە پێدەچێت هەڕەشەی سەپاندنی سزاکان بەگوێرەی پێویست نەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە داگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا.

جۆنسن بە بی بی سی وت: "ڕەنگە بەس نەبێت بۆ ئەوەی ئەکتەرێکی ناژیرانە سڵبکاتەوە، و دەبێت لە ئێستادا ئەوە قبوڵ بکەین کە ڤلادیمیر پوتین لەوانەیە بە شێوەیەکی نادرووست بیر بکاتەوە و کارەساتەکەی نەبینێت کە لە بەردەمی ڕوودەدات ".

چێی وتنە چەند تەقینەوەیەک لە ناوەندی دۆنیتسک بیستراوە، کە شارێکە لە ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و لە ژێر کۆنتڕۆڵی جۆداخوازانی سەر بە ڕووسیایە، هەروەها تۆپبارانی قورس لە شوێنەکانی تری ناوچەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەمەدا ڕاپۆرتکراوە.

ئەم ڕووداوانە لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستێپیکردوە، کە بەشێکی زۆری لە لایەن جوداخوازەکانی سەر بە ڕووسیاوە کۆنترۆڵ دەکرێن، دوای زیابوونی ژمارەی سەربازەکانی ڕووسیا لەسەر سنووری باکوور، ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا، کە لەلایەن ڕۆژئاواوە بە 150 هەزار سەرباز یان زیاتر خەمڵێنراوە.

ڕووسیا پلانی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای ڕەتکردۆتەوە، سەرەڕای بڵاوکردنەوەی سەربازەکانی، ئەوەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن گوتی پێشنیاری ئامادەکاری بۆ ململانێیەکی بەرفراوان دەکات.

XS
SM
MD
LG