واشنتن – راپۆرتێک لە گۆڤاری Advances in Atmospheric Sciences بڵاوکراوەتەوە دەڵێت لە ساڵی ڕابردوودا بەراورد بە ساڵی پێشتر ئۆقیانووسەکان زیاتر گەرم بوون، ئەمەش بۆتە هۆی تووندبوونی کەشەکان لە سەرانسەری جیهاندا.
لەوەتای ساڵی 2018ـەوە 23 زانای نێودەوڵەتی شیکاریان بۆ هەزارەها پێوانەی پلەی گەرمای ئۆقیانوسەکان کردوە، کاتیک گرووپەکە دەرئەنجامەکانیان بۆ یەکەم کەڕەت بڵاوکردەوە، داوی ئەوە بۆیان دەرکەوتوە پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان هەموو ساڵێک بەرزدەبێتەوە.
بەڵام دەرکەوتوە گەرمبوونی پلەی گەرمای زەوی لە یەک ڕێژەدا نیە. لە ساڵی 2021 تۆێژەرەوان سەرنجیان داوە بەهۆی شێوەی باو شەپۆلەکان، پلەی گەرمای هەندێک بەشی ئۆقیانوسی ئەتەلەسی و هیندی و باکوری ئۆقیانوسی ئارام خێراتر بەرزبۆتەوە.
جان ئەبراهام، زانای کەش لە زانکۆی سانت تۆماس لە مینسۆتا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و بەشدار لە توێژینەوەکەدا ووتی "جووڵەی ئاو لە ئۆقیانووسەکانی جیهاندا گەرما بەشێوەیەکی سیستماتیک دابەش دەکات، بۆیە هەندێک ناوچە زیاتر گەرمای دەبێت و هەندێکی کەمتر، ئەمەش ئەوە دەگەێنێت بەشی تایبەتی ئۆقیانووسەکان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بەشێوەیەکی خێراترە لە بەشەکانیدیکە"
ئەبراهام بۆ دەنگی ئەمریکای ووتی "زۆربوونی چڕی گازە گەرمەکان ئەوەی لە چالاکی مرۆڤ بەرهەم دێت گەرمای ئۆقیانووسەکان زۆر بەرزدەکاتەوە، لە ساڵی ڕابردوودا ئۆقیانووسەکان گەرمایەکی هەڵمژیوە هاوتای حەوت ئەوەندەی گەرمای بۆمبەکەی هێرۆشیما بوە لە چرکەیەکدا ڕۆژانە، بەدڕێژایی 365 ڕۆژ لە ساڵێکدا".
بەڵام تەنها بەرزبوونەوەی کەمێک پلەی گەرمای ئۆقیانوسەکان لەوانەیە دەرئەنجامی کاولکاری هەبێت.
مایکڵ مان، پرۆفیسۆری زانستی بەرگی هەوا لە زانکۆی ولایەتی پەنسلڤانیا و بەشدار لە ڕاپۆرتەکەدا ووتی "پلەی گەرمای گشتی لە ئێستادا زیاترە لە یەک پلەی سەدی"، هەرچەندە ئەمە بە ژمارەیەکی زۆر کەم دادەنرێت لە گەرما، بەڵام هەرچ گۆڕانکاریەک لە پلەی گەرمادا لەوانەیە کاریگەری گەورەی لەسەر سیستەمی کەش هەبێت، بشبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ماسی و داڕمانی پلێتی بەستەڵەک لە کیشوەری جەمسەری باشوور.
لیژینگ چینگ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و پرۆفیسۆری بەشدار لە پەیمانگای فیزیای بەرگی هەوا لە ئەکادیمایای زانستی چین ووتی "ئەگەر تەنها بڕێکی کەم لە گەرما و گازە گەرمەکان لە بەرگی هەوادا پەنگ بخۆنەوە ئۆقیانووسەکان زۆرینەی هەڵدەمژن".
چینگ بۆ دەنگی ئەمریکا ووتی "بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا ئەگەری زریانی بەهێز بۆ سەر کۆمەڵگاکانی کەنار زیاتر دەکات کە مەترسیە بۆ ژێرخانی کەنارەکان".
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان هۆکاری پشێویە لە سیستەمی کەشی زەویدا.
ئەبراهام ووتی "ئۆقیانووسەکان بەرێوەبەری کەشەن، ئۆقیانووسەکانی زیاتر گەرمن هۆکاری زیاتری گۆڕانکارین لەکەشدا بەهۆی گواستنەوە لە لایەکەوە بۆ لایەکی کە بەخێرایی، ئۆقیانووسەکان گەرم دەبن و بەرگی هەوا شێدار دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر دروستبوونی زریانی تووند و بەهێز".
ئەلیکسی میشینۆف زانای توێژینەوە لە ناوەندی زانستی سیستەمی زەوی لە زانکۆی ماریلاند و بەشدار لە توێژینەوەکەدا دەڵێت "زریانەکان باوبۆران و زریانەکانی بەفر هەمووی پەستراوە بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکان".
مایکڵ مان دەڵێت "گازی گەرمی پەنگی خواردۆتەوە دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بکرێت، گەر نا ئەوا دەرئانجامی لەسەر ژینگە زۆر خراپ دەبێت".
ووتیشی دەبێت پرژبوونەوەی کاربۆن بەڕێژەی 50٪ لەم سەدەیەدا کەمکەینەوە، پێویستمان بە حکومەتەکانە یارمەتی پێشکەش کەن بۆ گواستنەوەی پیشەسازی وزە و گواستنەوە بۆ بەکارنەهێنانی خەڵوزی بەردین بەرەوە وزەی خاوێن.
توێژینەوەیەکی نوێ گەشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی کاتێک پرسەکە پەیوەستە بە پێوانەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئەوا نەک تەنها گەرما شێیش گرنگە بۆ دروستبوونی دەرکەوتەی مەترسیداری کەش.
لەتوێژینەوەیکدا ڕۆژی 2 شەممە لەلایەن ئەکادیمیای زانستی نیشتمانیەوە لە وڵاتەیەکگرتوەکان بڵاوکرایەوە توێژەرەوان دەڵین پلەی گەرما تەنها خۆی باشترین ڕێگا نیە بۆ پێوانەی کەشی ئاڵۆز لە گۆڕانکاری کەش و کەمکردنەوەی کاریگەری لە ناوچەکانی ناوەڕاستی زەوی. بەڵام هەژمارکردنی شێی هەوا لەگەڵ گەرما دەردەخات کە گۆڕانکاری کەش لەوەتای ساڵی 1980ـوە دوو ئەوەندەی پێوانەکانی پێشتر بوە.
بەشدار لە توێژینوەکە ڕام ڕامانسان زانای کەش لە پەیمانگای سکریپس بۆ زانستی ئۆقیانووسەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ساندیاگۆ وزانکۆی کۆرنێڵ ووتی "وزەی لە کەشی تووندا وەک زریان و لافاو و بارانباریندا دروست دەبێت پەیوەندی بە بڕی ئاو و شێوە هەیە لە هەوادا. بۆیە تیمی زاناکان لە وڵاتەیەکگرتوەکان و چین بڕیاریاندا پێوانەی نادیار بۆ کەش بەکاربێنن پێی دەوترێت (ئەگەری پلەی گەرما هاوسەنگ- بەناوی Theta-e) کە ڕەنگدانەوەی "وزەی شێیە لە بەرگری هەوادا". بۆ کورتکردنەوەی ئەمانە وەک پلەی گەرما ناو دەبرێت.
ڕامانسان ووتیشی " دوو هۆکار هەیە پاڵنەری گۆڕانکاریەکانی کەشە، پلەی گەرما و شێ ، تا ئیستا پێوانەی پەنگخواردنەوەی گەرمامان کردوە تەنها لە ڕوی پلەی گەرماوە، بەڵام بەدانانی وزە لە شێوە، ئەوا دەرکەوتە تووندەکان لەوانە شەپۆلی گەرما، باران بارین و پێوانی دیکەی تووندی کەش پێکەوە باشتر دەبەسترێنەوە، چوونکە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهان هەوا زیاتر شێ لەخۆی دەگرێت، بۆ ڕێژەی 4٪ بۆ هەر 7 پلەی سەدی.
ڕامانسان زیاتر ووتی کاتێک ئەو شێیە خەست دەبێتەوە ئەوا گەرما یان وزە دەر دەدات، بەم هۆکارە کاتێک باران دەبارێت گەرما لەگەل خۆی بڵاو دەکاتەوە. سەرباری ئەمەش هەڵمی ئاو گازێکی بەهێزە گەرما لەخۆ دەگرێت لە بەرگی هەوادا و گۆڕانکاری کەش زیاتر دەکات.
توێژینەوەکە دەڵێت لە ساڵی 1980 تا 2019 پلەی گەرمای جیهان بەڕێژەی 0.79٪ ی سەدی بەرزبۆتەوە، بەڵام لەگەڵ بەهەند وەرگرتنی وزە لە شێدا، پلەی گەرمای جیهان و شێ بە 1.48 پلەی سەدی بەرزبۆتەوە.
ڕامانسان ووتی کاتێک تەنها پێوانەی پلەی گەرما وەردەگرین، پێدەچێت گەرمبوون زیاتر ڕوون بێت لە ئەمریکای باکوور و هێڵەکانی ناوەڕاست بەتایبەتی جەمسەرەکان و کەمتر لەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی زەوی.
بەڵام وەک دەڵێت ئەمە چارەسەر نیە چوونکە شێی بەرز لە ناوچەکانی ناوەڕاستی زەوی دەبێتە هۆی زایتربوونی چالاکی بای تووند و لە بای تووندەوە بۆ زریانی هێلەکان و بای وەرزیی.
ڕامانسان ووتیشی: ئەم بەرزبوونەوەیە لە وزەی لەهەودا بەنگی خواردۆتەوە دەردەچێت، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە کەشدا وەک ڵافاو و زریان و ووشکیی.
زانای کەش لە زانکۆی ئیلنۆی دانوڵد ویبڵز لە توێژینەوەکدا بەشدار نەبوە دەڵێت "پرسەکە لۆجیکی تێدایە چوونکە هەڵمی ئاو کلیلی باران بارینی بەخووڕە و پلەی گەرماش گرنگیی هەیە".
زانای ژینگە کاسرین ماگ لە زانکۆی میامی ئەویش بەشدار نەبوە دەڵێت "شێ کلیلی دروستبوونی کاریگەریەکانی گەرمایە لەسەر تەندرەستی و خۆشگوزەرانیی مرۆڤ، لە ئیستادا و لە داهاتوودا.
توێژینەوە: ژەمی بەهێزکردنی کۆڤید-19 لە سەختی نەخۆشیەکە دەتپارێزێت
توێژینەوەیەکی نوێ لە هەفتەی رابردوودا لە لایەن ناوەندی دژ بە نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی لە وەڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەرچوە دەردەخات ژەمی زیاتر لە ڤاکسینی کۆڤید-19 پارێزگاری بەهێزی دژ بە نەخۆشیەکان هەیە و چوون بۆ نەخۆشخانە ومردن کەم دەکاتەوە.
ئەژانسە فیدراڵیە تەندروستیەکەی وڵاتەیەکگرتوەکان چاودێری و بەدواداچوونی بۆ 400 هەزار کەسی گەورە کردوە لەنێوان مانگی 11 و 12ی ڕابردوودا تووشی دەڵتا یاخود ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زیاتر بەڕێژەی 83 ٪ چوونەتە نەخۆشخانە بەراورد بەوانەی ژەمە ڤاکسینی پتەوکردنیان وەرگرتوە.
لە هەمنکاتدا توێژینەوەکە بۆی دەرکەوتوە لە مانگی 3دا کاتێک لە شاری لوس ئەنجلس ئۆمیکرۆن دوای دەڵتا بڵاوبوویەوە ، کەسانی نەکوترابوون 3 ئەوەندە زیاتر تووشی دەرکەوتەکانی بوون و 23 ئەوەندە زیاتر چوونەتە نەخۆشخانە بەراورد بەو کەسانەی ڤاکسینیان بەتەواوەتی وەرگرتوە.
پەپێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، فەرنسا بوو بە نوێترین دەوڵەتی ئەوروپا ڕێگریەکان پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەهوەن دەکاتەوە. لە ڕۆژی 4شەممەوە بەستنی دەمامک لە دەرەوە ناسەپێنرێت، هەروەها ژمارەی کۆبوونەوەی کەسەکان لە هۆڵی ئاهەنگی موزیک و یاری وەرزش و جۆرەکانی کە نامێنێت، پێوانەی نوێ ئەهوەنتر و لەبار کاری پێدەکرێت هەرچەندە تووشبوون لەمانگی رابردوودا فەرنسا ڕۆژانە ژماری پێوانەی تۆمار کرد.
ئەم هەنگاوانەی فەرەنسا دوای دانیمارک و نەرویج دێت بەفەرمی زۆرینەی ڕێگریەکانیان پەیوەندیدار بە پەتاکەوە هەڵگرت. هەروەها بریتانیا و ئێرلەنداو هۆلەندا دەستیان لە زۆر لە مەرجەکان هاڵگرت بۆ پەتاکە دایان نابوو و پەیروە دەکران.