Accessibility links

تاڵیبان دەرگای زانکۆکان بە ڕووی کچانی خوێندکاردا دەکاتەوە


کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، چەند زانکۆیەکی حکومی ڕۆژی چوارشەممە بۆ یەکەم جار دەرگایان بە ڕووی خوێندکاراندا کردەوە، لەو کاتەوەی کە تاڵیبان نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا گەڕاوەتەوە سەر دەسەڵات، لە کاتێکدا چەند خوێندکارێکی کچ لە نێو ئەو پۆلانەدا ئامادە بوون کە جیاکاری جێندەری تێدایە.

سەرەڕای دووبارە کردنەوەی قوتابخانە سەرەتاییەکان، تا ئێستا خوێندگاکانی ئامادەیی و زانکۆ حکومییەکان لە زۆربەی پارێزگاکاندا داخراون، لە وەتای تاڵیبان گەڕاوەتەوە سەر دەسەڵات لە مانگی هەشتی ڕابردوودا، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتەدا.

هەر چەندە لە کاتی گەڕانەوەیاندا، تاڵیبان وردە وردە هەندێک کۆت و بەندیان بەسەر ژناندا سەپاندووە، بەم هەڵوێستەشیان یەکەم ماوەی حکومرانیان بە بیر هێناینەوە کە لە نێوان ساڵانی 1996 و 2001دا لە دەسەڵاتدا بوون.

مافەکانی ژنان بە تایبەتی لە بواری پەروەردەدا یەکێکە لە کێشە هەرە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی تاڵیبان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

بەرپرسانی حکومەتی تاڵیبان جەختیان لەوە کردەوە کە سیاسەتی گونجاو بۆ کردنەوەی زانکۆ حکومییەکان بۆ ژنان دەگرنە بەر، هاوکات بە ڕێزگرتن لە پێویستی جیاکردنەوەی خوێندکارانی کچ .

بەرپرسانی حکومەتی تاڵیبان ڕۆژی چوارشەممە دەرگای زانکۆکانیان بۆ خوێندکارانی کچ خستە سەر پشت لە شەش ویلایەت کە بریتین لە ویلایەتەکانی لوغمان، نەنگەرهەر، قەندەهار، نەمروز ،وهیلمەند و فەرەح.

جێی ئاماژەیە خوێندکارانی کچ دڵخۆشن بە گەڕانەوەیان بۆ زانکۆکان، بەڵام نیگەرانیشن لەوەی تاڵیبان کت و پڕ بیانوەستێنێت.

XS
SM
MD
LG