Accessibility links

ئیمارات فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو وڵاتەدا قەدەغە دەکات


دوای ئەوەی گروپی چەکداری حوسییەکانی یەمەن، بەرپرسیارێتی هێرشێکی کوشندەیان بۆ سەر بنکەیەکی نەوت و فڕۆکەخانەی سەرەکی ئیمارات گرتە ئەستۆ، ئەو وڵاتە فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە وڵاتەکەیدا قەدەغەکرد.

وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی شەممەوە ڕایگەیاند کە هۆگرانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کارپێکەرانی دیکەی فڕۆکەی وەرزشی کارەبایی، گەر ئەو ئامێرانە بەکاربهێنن، ئەوا لە ڕووی یاساییەوە ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە، و گوتیشی لەوانەیە داوای لێخۆشبوون بکات بۆ ئەو بازرگانیانەی کە پێویستیان بە فیلم هەڵگرتنەوە هەیە.

هەفتەی ڕابردوو لە رێگای هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئەبوزەبی، پایتەختی ئیمارات، چەند تانکەرێکی سووتەمەنی تەقییەوە و سێ کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

حوسییەکان کە کۆنتڕۆڵی پایتەختی یەمەنیان لەدەستدایە و چەند ساڵە لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکی سەربازی بە سەرکردایەتی سعودیە لەشەڕدان، ڕایانگەیاند کە ئەوان لە پشت هێرشەکەوە بوون.

لە کاتێکدا ئیمارات تا ڕادەیەکی زۆر هێزەکانی لەو هاوپەیمانێتییەدا کشاندەوە، بەڵام ئەو وڵاتە هێشتا ڕۆڵگێرێکی سەرەکییە و پشتیوانی میلیشیا ناوخۆییەکانی یەمەن دەکات.

ئیمارات ڕایگەیاندوە کە حوسییەکان ئەو وڵاتەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالستیک کردۆتە ئامانج و لە وەڵامی ئەو هێرشانەشدا، هەفتەی ڕابردوو هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سعودییە هێرشەکانی خۆی بۆسەر ئەو ناوچانەی کە لە کۆنتڕۆلی حوسییەکاندایە، چڕتر کردەوە.

سەرچاوە: ئەسوشیەتد پریس

XS
SM
MD
LG