Accessibility links

هێزەکانی هەسەدە هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرتووخانەکەی حەسەکە زیاترکردووە


دانیشتوان و کاربەدەستان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن، گەمارۆی خۆیان لە بەندیخانەیەکی زیندانییە گومانلێکراوەکانی داعش توندتر کردووە، دوای ئەوەی زیندانییەکان بۆ ماوەیەک دەستیان بەسەر گرتووخانەکەدا گرتبوو.

بەلایەنی کەم 70 زیندانی لەهێرشەکەی سەر بەندیخانەکە لەڕۆژهەڵاتی سوریادا کوژران، کە لەڕۆژی پێنج شەممەوە دەستی پێکردبوو. شایەتحاڵەکان و بەرپرسەکان ڕایانگەیاند، کە چەکدارەکان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک دەروازەکانی زیندانەکە تەقاندەوە و هاوکاری دەیان زیندانیان کرد بەرەو گەڕەکی غوێرانی حەسەکە هەڵبێن.

هێزەکانی هەسەدە لە سەرەتادا وتیان کە پلانەکەیان پوچەڵ کردەوە و 89 چەکداریان دەستگیر کرد کە لە نزیکەوە داڵدەیان دابوو، بەڵام دواتر دانی بەوەدا نا کە زیندانییەکان دەست بەسەر بەشێک لە بەندینخانەکەیان گرتووە.

هەدەسە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە 17 شەرڤان لە هێزەکانی کوژران لەو کوشەندەترین ئاژاوەیەدا لەناو بنکەکانی دەستبەسەرکردنی بەهەزاران چەکداری گومانلێکراوی داعش، دوای ئەوەی بەپشتیوانی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شکستیان پێهێنراوە.

پنتاگۆن پشتڕاستی کردەوە کە هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ کۆتاییهێنان بە ڕەوشی ناو بەندینخانەکە.

کەسایەتییەکانی هۆزە عەرەبەکان کە پەیوەندیان بە دانیشتوانی ناوچەکەوە هەیە گوتیان هێزەکانی هاوپەیمانانی ئەمەریکا دەستیان گرتووە بەسەر شوێنەکانی دەوروبەری زیندانەکە و فڕۆکەکان بە سەر ناوچەکەوە بینراون.

جێی ئاماژەیە ڕوون نەبۆتەوە کە چەند زیندانی لە زیندانەکەدا بوون، لە گەورەترین بەندینخانەی کە هێزەکانی هەسەدە هەزاران زیندانیان تێدا گلداوەتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG