Accessibility links

ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی بەکارهێنانی پڕۆگرامی پـێگەسس دەکات بۆ سیخوڕیکردن بەسەر هاوڵاتیانەوە


وەزیری دادی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە بەڵێنیدا کە لێکۆڵینەوەیەکی تەواو دەکات سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە گوایە پڕۆگرامی پێگەسسی مشتومڕ لەسەر بەکارهێنراوە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر هاوڵاتیانی ئیسرائیلەوە، لەوانە ئەو کەسانەشی تێدایە کە ڕابەرایەتی خۆپیشاندانەکانیان کردبوو دژی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی پێشوو.

پـێگەسس کە بەرهەمێکی چاودێرییە و بەرهەمی کۆمپانیای ئێن ئێس ئۆی ئیسرائیلیە و دەتوانێت مۆبایلێک بکاتە ئامێرێکی سیخوڕی لە گیرفان دا. ئەمەش بووەتە بابەتێکی مشتومڕ لەسەری جیهانی دوای ئاشکرابوونی لە ساڵی ڕابردوو دا کە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ڕۆژنامەنووسان و ئۆپزسیۆنەکان لە تەواوی جیهاندا بەکارهێنراوە.

بەپێی ئەو رۆژنامەیەی کە تایبەتە بە کاروباری بازرگانی بە ناوی کالکالیست؛ ساڵی ڕابردوو پۆلیس پێگەسسی بەکارهێناوە لە پێشەنگی ئەو خۆپیشاندانانەی لە دژی ناتانیاهۆ کران. لەو کاتەدا هێشتا سەرۆک وەزیران بووە، هەروەها لە دژی هاوڵاتیە ئیسرائیلییەکانی دیکەش بەکارهێنراوە.

پۆلیسی ئیسرائیل بە توندی ئەو ڕاپۆرتەی ڕەتکردەوە

وەزیری ئاسایشی گشتی ئیسرائیل عومەر بارلیڤ کە ڕەخنەگرە لە ناتانیاهۆ و وەک بەشێک لە حکومەتی نوێ کە لە مانگی شەشی ساڵی 2021 دا هاتۆتە سەرکار، بەرگرییەکی وردتری لەو باریەوە خستەڕوو و دەڵێت "هیچ ڕاهێنانێک نەبوو بۆ گوێگرتن لە تەلەفونەکان یان هاککردن لەلایەن پۆلیسەوە بەبێ ڕەزامەندی دادوەر."

هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل پانتاییەکی زۆر بەرفراوانیان لەبەردەستدایە بۆ ئەنجامدانی چاودێری لەناو ئیسرائیل دا بە ڕەزامەندی یاسا و دادوەری.

تایلا شوارتز ئەلچۆلەر، شارەزا لە پەیمانگای ئیسرائیل بۆ دیموکراسی بە ئاژانسی فرانس پریسی راگەیاند "بەڕاستی ناتوانیت داوای فەرمانی دادگا بکەیت بۆ ڕێگەدان بە پێگاسۆس" چونکە یاسای ئیسرائیل لە ئێستادا ڕێگە نادات بەو ڕادەیە چاودێری هاوڵاتیان بکرێت.

ئەلچۆلەر گوتیشی " ئەوە ڕوونە کە یاسای پاراستنی نهێنی لە ئێستادا ئامادە نییە بۆ هەڵکردن لەگەڵ واقیعی ئەمڕۆ دا."

هەردوو وەزارەتی داد و فەرمانگەی چاودێری دەوڵەت وتیان ئەوان سەیری ڕاپۆرتی کالکالیست دەکەن.

دەسەڵاتی پاراستنی نهێنی کە سەر بە وەزارەتەکەیە وتی کە بە کەڵکوەرگرتنی پێگەسس لە چاودێریکردنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی "دەبێتە پێشێلکاریەکی رژدی تایبەتمەندیەکان"؛ و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە.

چاودێرێکی دەوڵەت ماتانیاهۆ ئنگێلمان؛ ڕۆژی سێشەممە گوتی : لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی فراوان دەکات سەبارەت بە بەکارهێنانی یاسای تەکنەلۆجیای چاودێری و نوێترین دەنگۆکانی پێگاسسیش دەگرێتەوە.

بە تایبەتی، لە "هاوسەنگی" لە نێوان "سودی" ئامرازەکانی چاودێری لە لێکۆڵینەوەکان و "پێشێلکردنی مافی تایبەتی دا" دەکۆڵێتەوە.

جیدۆن سار وەزیری داد ڕکابەرێکی تری ناتانیاهۆیە ڕۆژی چوارشەممە بە پەرلەمانی ڕاگەیاند، لەو بارەیەوە پشتگیری تەواوی لێکۆڵینەوەکەی کردووە.

XS
SM
MD
LG