Accessibility links

شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەگرێتەوە


بەفر لە واشنتنی پایتەخت، یەکشەممە 16 ی مانگی یەکی 2022
بەفر لە واشنتنی پایتەخت، یەکشەممە 16 ی مانگی یەکی 2022

شەپۆلێکی بەفربارینی زۆر لە ئەمریکا ملیۆنەها کەسی ناچارکردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا کە نزیکەی 190 هەزار ماڵ و دەزگا رۆژی دووشەممە کارەبایان نەبوو.

خزمەتگوزاری کەشوهەوای نیشتیمانی ئەمەریکا گوتی کە شەپۆلەکە تێکەڵەیەک لە بەفر، تەرزە و بای بەهێز روویکردۆتە ناوچەکە.

ئەو دامەزراوەیە گوتی، "بەفری زۆر w کۆبوونەوەی شەختە دەکرێت گەشتکردن مەترسیدار بکات، دار بخاتە خوارەوە و کارەبا بچڕان دروستبکات."

رۆژی یەکشەممە زیاتر لە سێ هەزار گەشت بۆ ناو ئەمەریکا و لە ئەمەریکاوە بۆ دەرەوەی وڵاتەکە هەڵوەشێنرانەوە.

کەشوهەوا زۆرترین کاریگەری لەسەر فرۆکەخانەی شارلۆت دۆگلاسی نێودەوڵەتی لە کارۆلاینای باکور هەبوو. لەو فڕۆکەخانەیە، 1900 گەشت، یاخود 90% گەشتەکان هەوڵوەشێنرانەوە.

لە کارۆلینای باکور، باری ناکاو راگەیاندرا دوای ئەوەی زیاتر لە 15 ئینچ (38 سم) رۆژی یەکشەممە باری.

ویلایەتەکانی دیکەی ئەو ناوچەیە وەکو تێنەسی و و جۆرجیا بەفری کەمتر باریووە: 25 سانتیمەتر.

لە ویلایەتی جۆرجیا، بەهەمان شێوە رۆژی هەینی باری ناکاو راگەیەندرا و رۆژی یەکشەممە ئۆتۆمبیلەکانی خزمەتگوزاری لەسەر شەقامەکان بوو بۆ پاککردنەوەیان لە بەفر.

لە کارۆلینای باکور، شەپۆلی بەفر بارینەکە هێندە زۆر بوو بووە هۆی رووخانی سەقفی هۆڵێکی مانەوەی فێرخوازنی کۆلێژی برێڤارد.

مێڵۆدی فێرگەسن، خوێندکاری کۆلێژەکە کە شاهێدی بینینی ڕووداوەکە بوو دەڵێت "زۆر تۆقێنەر بوو. تا ئێشتاش دەلەرزم."

XS
SM
MD
LG