Accessibility links

تویتەر هەژماری پەیوەست بە ڕێبەری ئێران لەسەر ڤیدیۆییەکی هەڕەشەکردن لە ترەمپ قەدەغە دەکات


تویتەر ڕۆژی شەممە گوتی بە شێوەیەکی هەمیشەیی ئەکاونتێکی پەیوەست بە سەرۆکی باڵای ئێرانەوە ڕاگرتووە، کە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردبووە، داوای تۆڵەسەندنەوەی بۆ کوشتنی جەنەراڵێکی باڵای ئێرانی کردبوو لە دژی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا.

لەو بارەیەوە وتەبێژێکی تویتەر بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت هەژماری رابەری باڵای ئێران بە شێوەیەکی هەمیشەیی هەڵپەسێردراوە بە هۆی وەک دەڵێت پێشێلکردنی لە سیاسەتی خۆ دزینەوەی لە بەربەستەکانمان .

هەژمارەکە، KhameneiSite@، ئەم هەفتەیە ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشنی بڵاو کردەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان نیشان دەدات ترەمپ دەکاتە ئامانج.

جێی باسە دۆنالد ترەمپ لەو دەمەی سەرۆکی ئەمریکابوو، دوو ساڵ پێش ئێستا فەرمانی بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغدا کردووە، و لە ئەنجامدا فەرماندەی باڵای ئێرانی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی کوژرا.

هەرچەندێکە هەژمارە سەرەکیەکانی ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی بە زمانە جۆراوجۆرەکان بە چالاکی ماونەتەوە. ساڵی ڕابردوو هەژمارێکی تری هاوشێوە لە لایەن تویتەرەوە ڕاگیرابوو لەسەر پۆستێک کە ئاماژە بە تۆڵەسەندنەوەی لە ترەمپ دەکرد.

هەروەها ڤیدیۆی ئەم دواییە بە ناونیشانی "تۆڵەسەندنەوە دیاریکراوە" لە ماڵپەڕی فەرمی خامەنەئی بڵاوکراوەتەوە.

تویتەر گوتوێتی، ئەولەویاتی سەرەکی کۆمپانیاکەیان پاراستنی خەڵک، و پاراستنی تەندروستی گفتوگۆکانە لەسەر پلاتفۆڕمەکە.

ئەو کومپانیا زەبەلاحەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت سیاسەتی ئاشکرای لەمەڕ ڕەفتاری خراپ هەیە، و هەڵوێستیان دەبێت، کاتێک پێشێلکارییەکان دەستنیشان دەکرێن.

XS
SM
MD
LG