Accessibility links

سەرۆکی ناتۆ: ڕوسیا باجێکی قورس دەدات ئەگەر هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئۆکرانیا


سەرۆکی هاوپەیمانی ناتۆ ینس ستۆڵتنبێرگ ڕۆژی دووشەممە ئاگاهی دایە ڕوسیا و دەڵێت" ئەگەر ڕوسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا ئەوا باجێکی قورس بۆ ئەو کارەی دەدات" دەشڵێت ئەو هیواخوازە وتوێژە یەکلاکەرەوەکان بۆ ئەو مەبەستە داڕشتنی نەخشە ڕێگەیەک بن کە دۆخەکە بە ئاقاری چارەسەرێکی دیپلۆماسیدا ببات.

سەرۆکی هاوپەیمانی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ بەر لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا گوتی "ئێمە لە پێناو ڕێگەیەکی ئاشتیانەی سیاسی بەو پەڕی تواناوە کاردەکەین، گوتیشی ئێمە ئامادەین درێژە بە کارکردن لەگەڵ روسیا بدەین بۆ هەوڵدان لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە.

هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانی ناتۆ گوتیشی پێویستە ئێمە لە هەمانکاتدا ئامادەبین بۆ هەر حاڵەتێک کە ئەگەر ڕوسیا بژاردەی ڕێبازی هێز و بەرەنگاربوونەوە لە بری هاوکاریکردن هەڵبژێرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕوسیا کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ئەمەریکا لە جنێف دەستپێکردووە، لەسەر زیادکردنی هێزەکانی مۆسکۆ لەسەر سنووری ئۆکرانیا و داواکارییەکانی ڕووسیا بۆ گەرەنتی ئاسایشی ڕۆژئاوا.

بڕیاریشە ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە لە برۆکسل لەگەڵ ناتۆ و ڕۆژی پێنجشەممە لە ڤیەننا لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا کۆببێتەوە.

سەرچاوە: AFP

XS
SM
MD
LG