Accessibility links

سەرۆک وەزیری کەمبۆدیا سەردانی وڵاتی میانماری بە قەیران وێرانبوو دەکات


سەرەک وەزیری کەمبۆدیا بڕیارە سەردانی وڵاتی میانماری بە قەیران وێرانبوو بکات و بەو هیوایەشە هەوڵەکانی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ببوژێنێتەوە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی.

ڕەخنەگران لەو بڕوایەدان ئەم سەردانەی ڕۆژی هەینی هون سین، ڕەواییدانە بە فەرمانڕەوایەتی لەشکریی لە میانمار.

لەشکر، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر، پاش هەڵمەتێکی توندوتیژ ئامێز توانی دەسەڵات بگرێتە دەست.

هون سین سەرەک وەزیر، کە وڵاتەکەی لە ئێستادا گەڕی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیای لەلایە، بەرنامەی هەیە لەگەڵ مین ئۆن هڵەینگ، گەورە ژەنەراڵ و فەرمانڕەوای میانماردا کۆببێتەوە وەک هەوڵێک بۆ جێگیرکردنی ئەو پلانە 5 خاڵییەی ساڵی پاری ئەنجومەنەکە و هەروەهاش بۆ هێنانە ئارای ئاگربەست.

سەرەک وەزیری کەمبۆدیا دەڵێت "ئەوەی دەمەوێت لەو کۆبوونەوەیەدا بیخەمە ڕوو بێ لەو 5 خاڵە هی شتێکی تر نییە."

لەو خاڵانەی لەو پلانەدا هاتوون، ڕاگرتنی توندوتیژییەکان و دەستپێکردنی وتووێژ لەگەڵ ئۆپزسیۆن بۆ چارەسەرییەکی ئاشتیانە و هەروەهاش ڕێگەپێدان بە نێردراوێکی تایبەتی ئەنجومەنی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە تا لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کۆببێتەوە و ناوبژی بکات لەم قەیرانەدا.

ڕێبەرانی ئەم ئەنجومەنە، بە ژەنەراڵ مین ئۆن هڵەینگیشەوە لە مانگی 4ی ڕابردوودا ڕێککەوتوون لەسەر ئەو 5 خاڵە، بەڵام لە مانگی 10دا ڕێگە نەدرا ژەنەراڵ هڵەینگ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەدا بکات پاش ئەوەی میانمار دەرفەتی نەدا بە نوێنەری ئەو ئەنجومەنە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆن سان سوچی ڕێبەری زیندانیکراوی ئۆپزسیۆن و گیراوەکانی تریشدا.

وەزیری دەرەوەی کەمبۆدیا دەڵێت سەردانە 2 ڕۆژییەکەی هون سین، هۆکاری خۆیی هەن چونکە ڕەوشەکە لە میانمار بەردەوام لە خراپ بوونێکی خێرادایە.

XS
SM
MD
LG