Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی لوبنان: لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا کابینەی حکومەت پێکدەهێنین


نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا کابینەی حکومەتەکەی پێکدەهێنێت و تا ڕادەیەک کۆتایی بە قەیرانەکان دەهێنێت کە حکومەتی ئیفلیج کردووە.

میقاتی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک میشێل عەون ڕایگەیاند "ئێمە بە زووترین کات کە بودجەی ساڵی 2022مان وەرگرت، کابینەی حکومەت پێکدەهێنین، ئەمەش دەبێت تا دوو ڕۆژی تر ڕووبدات."

گروپی بەهێزەی حزبوڵڵای لوبنان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، لەگەڵ هاوپەیمانەکەی، بزووتنەوەی عەمەڵ ڕێگایان بە کابینەکە نەداوە کۆببێتەوە و ئەمەش بەو هۆیەوە کە داوای لابردنی دادوەرێک دەکەن کە لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی وێرانکاری ساڵی 2020ی بەندەری بەیروت دەکات. میقاتی گوتی کە حکومەت لەو بارەیەوە هیچ قسەیەکی نییە.

پێشبینی دەکرێت پێکهێنانی حکومەت ڕێگا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بکاتەوە لەمەڕ ئەو قەیرانەی کە لە ساڵی 2019ەوە بەهای دارایی لوبنانی بۆ نزیکەیی 90٪ دابەزاند و بوو هۆی ئەوەی سێ لەسەر چواری دانیشتوانی ئەو وڵاتە بخاتە دۆخی هەژارییەوە.

دەوترێت قەیرانەکانی ئەو وڵاتە خراپترە لەو سەروەختەی شەڕی ناوخۆی لوبنان کە لە ساڵی 1975 تا ساڵی 1990 بەردەوام بووە، ئەمەش نیگەرانیی زۆری دروستکردووە لەلای وڵاتانی ڕۆژئاوا و هۆشداریی ئەوە دەدەن کە دۆخێکی خراپتری لێدەکەوێتەوە.

سەرچاوە: ڕۆینەرز

XS
SM
MD
LG