Accessibility links

ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر بەندەرێکی سوریا


چاودێرێکی جەنگ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەندەری لازقیە بەلایەنی کەم دوو ئەندامی کۆمەڵی چەکداری سەر بە حکومەتی سوریا کوژراون.

ئەم هێرشەی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە دووهەم هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر ئەو ئەو نێوەندە سەرەکییەی هەناردەکردنی سوریا لەو کاتەوەی شەڕی سوریا لە ساڵی 2011 وە دەستیپێکردووە.

هێرشەکە، کە نزیکەی 30 هەمین هێرشی ئیسرائیل بووە لەم ساڵدا بۆ ناو سوریا، زیانێکی بازرگانی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت " دوو ئەندامی سەر بە ڕژێم لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراون." دەڵێت ئەوان بە سەختی بریندار بوون پاشان " لە ئەنجامی برینەکانیان" لە نەخۆشخانەی لازقیە ڕۆژی چوارشەممە گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی ئەو هێرشە سێ ملیتانی تریش بریندار بوون. میدیاکانی دەوڵەتی سوریا ڕایانگەیاندووە، کە ئەو شوێنەی هێرشەکەی کراوەتەو سەر"ڕۆنی مەکینە و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی تری لێبووە."

بەڵام ڕوانگەکە دەڵێت باری " چەک و تەقەمەنی" بووە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سوریاوە، ئیسرائیل بەشێوەیەکی ڕۆتینی هێشی ئاسمانی لەو وڵاتەی دراوسێیدا ئەنجام دەدات. زۆربەیجار سەربازانی حکومەتی سوریا و هەروەها هێزەکانی سەر بەئێران و چەکدارانی حزبوڵای کردووەتە ئامانج.

لەشکری ئیسرائیل بەرگری لەو هێرشانە دەکات و بە پێویستیان دەزانێت بۆ ڕێگریکردن لەوەی ئێرانی دوژمی سەرسەختی پێگەی خۆی لەوێ بەهێزبکات.

بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانی سوریا کە لە ساڵی 2011 وە دەستیان پێکردووە نزیکەی 500 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە: AFP




XS
SM
MD
LG