شارەزایان و بەرپرسان دەڵێن ئەمەریکاو و هاوپەیمانانی ڕەزامەند نین لەسەر ئەو بەڵێنە ئاسایشیانەی روسیا داویەتی. رۆژی هەینی ڕایانگەیاند نابێت روسیا چاوەڕوان بێت ئەمەریکا و هاوپەیمانانی بەدەم داواکاریەکانی ئەم دوایانەیەوە بچن کە داوای کۆمەڵێکی فراوان لە دڵنیایی ئاسایشی دەکات، لەوانە دانانی ڕێگری لە فراوانبوونی زیاتری هەوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی و ڕاگرتنی هەموو چالاکیە سەربازیەکانی ئەو هاوپەیمانیەتیە لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە کەوکاز و ناوەڕاستی ئاسیادا.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ ئاماژەیان بەوەدا لەوانیە ئامادەبن بۆ چوونە ووتوێژەوە لەگەڵ ڕوسیادا، بەتایبەتی ئەگەر کریملن ڕەزامەندبوو لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی هێزەکانی بەدرێژایی سنور لەگەڵ ئۆکرانیا کە مەترسی ئەگەری داگیرکاری هێناوەتە ئاراوە.
ئەمەریکا و هاوپەیمانەتی ناتۆ وەڵامی ڕەشنووسی ڕێکەوتنەکانی وەزارەتی دەرەوەی روسیایان دایەوە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە پێشکەشی کردبوو و ڕۆژی هەینیش بە ئاشکرا بڵاوکرایەوە.
ڕەشنووسەکانی بێ ڕاوێژکاری ئەمەریکا و هاوپەیمانیتی ناتۆ دانراوە، هاوپیمانیەتیەکە پابەند دەبێت بە بڵاونەکردنەوەی هێزی زیاتر لەو وڵاتانەی لەساڵی 1997دا هێزی ناتۆی تێدا نەبووە.
ئەمە ئەو ئەندامانە و هاوپەیمانیەتیەی ئەوروپای ڕۆژهەڵات دەگرێتەوە وەک پۆڵەندا و هەنگاریا و کۆماری چیک و وڵاتانی بەڵتیک و ژمارەیەک لە کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤێتی پێشوو.
کاربەدەستێکی ئەمەریکا دەڵێت بەرێوبەرایەتی بایدن خۆ ئامادە دەکات بۆ وەڵامدانەوەی داوکاریەکانی رووسیا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڕایبگەێنیت. ڕاوێژکاری ئاسیایشی نیشتمانی ئەمەریکا جەیک سولیڤان ووتی ئێستا ڕوسیا نیگەرانیەکانی خۆی لەگەڵ چالاکیەکانی ئەمەریکا و ناتۆ خستۆتە سەر مێزی دانوستاندن، ئێمەش نیگەرانیەکانی خۆمان لەسەر جموجوڵەکانی ڕوسیا کە هەست دەکەین زیان بە بەرژەوەندی و بەهاکانمان دەگەێنیت دەخەینە بەردەمیان