Accessibility links

سەرۆک جۆو بایدن سەردانی ولایەتی کەنتاکی دەکات کە بەهۆی زریانەوە زیانێکی زۆری لێکەوتووە 


ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن سەردانی ویلایەتی کەنتاکی دەکات تا لە نزیکەوە زیانەکانی زریانەکانی کە بەلایکەمەوە بوونەهۆی گیان لەدەستدانی 74 کەس، هەڵبسەنگێنێت.

بریارە بایدن سەردانی شارۆچکەکانی مەیفیڵد و داوسن سپرینگس بکات کە بەهۆی زریانەوە درەنگانێکی رۆژی هەینی و بەرەبەیانی رۆژی شەممە زیانێکی زۆریان بەرکەتوبوو.

ئاندی بیشەیر فەرمانڕەوای ولایەتی کەنتاکی ڕۆژی سێشەممە گوتی زیاتر لە 100 کەس لەو ولایەتە بێسەروشوێنن کە زۆربەیان دانیشتووی داوسن سپرینگسن ئەو شارۆچکەیەی کە رێژەی دانیشتوانکەی کەمترە لە 3000 کەس.

جێن ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند بایدن "دەیەوێت ڕاستەوخۆ گوێ لە خەڵک بگرێت ، و دەیەوێت ڕاستەوخۆ پشتیوانیان بکات."

ساکی وتیشی "ئەو پەیامەی کە سبەی ڕاستەوخۆ و بە ڕوونی بۆیان دەنێرێت ئەوەیە کە ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان، دەمانەوێت دووبارە نۆژەنیبکەینەوە ، ئێمە پشتیوانی ئێوە دەکەیەن و یارمەتی ڕێبەرەکانتان دەدەیەن بۆ ئەوەی بە تەواوەتی هەستن بە ئەنجامدانی ئەو کارە."

بایدن ڕاگەیندراوەکەی فیدڕاڵی سەبارەت بە هاناوەهاتنی کارەساتەکان پەسەندکرد بۆ کەنتاکی و وە تێنسی و ئیلینۆی دراوسێی؛ دوابەدوای ئەوەی بەهۆی ئەو زریانە گەورەیەوە زیاتر لە 30 زریانی دیکە داوێتی لەو پێنج ویلایەتە و بەلایکەمەوە 88 کەس بەگشتی گیانیان لەدەستداوە.

هەندێک لە زانیاریەکانی ئەم ڕاپۆرتە لە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس و ڕۆیتەرزەوە وەرگیراون.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG