Accessibility links

تەقینەوەی بارهەڵگرێکی بەنزین لە باکوری هایتی گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە


کاربەدەستان و سەرچاوە هەواڵییەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە بارهەڵگرێکی بەنزین لە باکوری هایتی تەقییوەتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاریل هێنری، سەرۆک وەزیرانی هایتی گوتی تەقینەوەکە درەنگانی ڕۆژی دووشەممە لە شاری کاپ-هائیتین ڕوویداوە و گوتیشی بە بیستنی هەواڵی ڕووداوەکە زۆر وێران بووە.

هێنری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "سێ ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانیانی ئەو ڕووداوە تراژیدیایە ڕادەگەیەنین، کە هەموو گەلی هایتی خەمبار کردووە".

هێنری دەڵێت کە بەڕێوبەرایەتیەکەیسەرقاڵی دامەزراندنی نەخۆشخانەی مەیدانین لە ناوچەکەدا بۆ یارمەتیدانی زیان لێکەوتووان.

هیچ وردەکاری تر لەو بارەیەوە بەردەست نییە و پۆلیسیش وەڵامی پەیوەندیەکانی نەدایەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بەڕووداوەکە.

دەیڤ لارۆس، ئەندازیاری مەدەنی کە لە کاپ-هائیتین کار دەکات بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاند کە لە کاتی لێخوڕیندا ئامبولانسەکان و خەڵکێکی زۆری لەسەر ڕێگا بینیوە لە کاتژمێر1ی شەودا.

ئەو گوتی بینیوێتی کە چۆن هەندێک کەس لە ڕێگای سەتڵەوە هەوڵیانداوە بەنزین لە بارهەڵگرەکە و شەقامەکە کۆ بکەنەوە بۆ خۆیان. ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایە کە هایتی ڕووبەڕووی کەمی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی گاز دەبێتەوە.

کلۆد جۆزێف سەرۆک وەزیرانی پێشوویش هەروەها پرسە و ماتەمینی خۆیبۆ قوربانییەکان ڕاگەیاند و لە تویتەردا گوتی " هاوبەشی ئازار و خەمەکانی هەموو لایەکم".

XS
SM
MD
LG