Accessibility links

 ئەو پیاوەی بە تۆمەتی کوشتنی خاشوقچی لە پاریس دەستگیرکرا، ئازاد دەکرێت 


داواکاری گشتی پاریس ڕایگەیاند ئەو پیاوە سعودییەی لە بە تۆمەتی کوشتنی ڕۆژنامەنووس، جەمال خاشوقچی لە فڕۆکەخانەی پاریس دەستگیرکرا،ڕۆژی چوارشەممەدا ئازاد کرا پاش ئەوەی بەرپرسان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە کەسەکەیان بە ‌هەڵە دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەکانی بەڕێوبردنی یاسا لە فەرەنسا ئەو پیاوەیان بە خالید عەید ئەلعوتەیبی ناوبرد کە هەمان ناوی ئەندامێکی پێشووی پاسەوانی شاهانەی سعودیەیە کە لە بەڵگەنامەکانی سزاکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و ڕاپۆرتێکی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا ناوی هاتووە کە بەشداربووە لەکوشتنی خاخوشقچی له تورکیا.

باڵیۆزخانەی سعودیە لەپاریس لە کۆتایی ڕۆژی سێشەممەدا رایگەیاندبوو کە ئەو کەسە دەستگیرکراوە هیچ پەیوەندیەکی بە کەیسەکەیەوە نییە.

داواکارانی گشتی ڕایانگەیاند پشکنینەکان دەریان خستووە ئەمە ئەو پیاوە نییە کە لەلایەن تورکیاوە فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دەرکراوە.

پێشتریش سەرچاوەیەکی پۆلیس ڕایگەیاند ئەو پیاوە کاتێک دەستگیر کرابوو لە کاتی کۆنترۆڵی پاسەپۆرتیدا هۆشداری دەرکەوتبوو.

خاشوقچی دانیشتووی ئەمەریکا بوو و ڕەخنەی لە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان دەگرت. دوایین جار خاشوقچی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ بینرابوو لە 2 ی مانگی 10ی ساڵی 2018 دا. هۆکاری چوونەکەشی بۆ کونسوڵخانەکە ئەوەبوو مامەڵەی هاوسەرگیرییەکەی تەواو بکات. ڕاپۆرتەکان باسیان لە پارچە پارچە کردنی لاشەی خاشوقچی و دەرهێنانی لەناو بیناکە کردووە.

ئەمەریکا لەسەر ئەو کوشتنە، سزای سەپاند بەسەر هێزی کاردانەوەی خێرای سعودیەدا، ئەمەش مانای ئەوەیە هەر مامەڵەیەکی ئەمەریکایی لەگەڵ ئەو هێزەدا وەکو تاوان سەیر دەکرێت و هەروەها بەپێی سیاسەتی نوێی ئەمەریکا لە دژی ئەو بەرپرسە بیانیانەی کە ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن دەکەنە ئامانج، گەشتکردنی 76 سعودی بۆ ئەمەریکای قەدەغە کرد.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG