میدیاکانی لیبیا بڵاویانکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە دادگایەک لە باشووری لیبیا سیف ئەلئیسلام قەزافی کوڕی دیکتاتۆری پێشوو موعەمەر قەزافی وەک کاندیدێک لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی داهاتوودا پەسەند کردووە.
سەیف ئەلئیسلام قەزافی سکاڵای لە دژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردبوو بەهۆی ڕەتکردنەوەی ناوەکەی بۆ خۆکاندید کردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی 24 ی مانگی 12.
کۆمیسیۆن ئاماژەی بە مادەکانی یاسای هەڵبژاردنەکان کردبوو کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کەکاندیدەکان "نابێت بەتاوانێکی شەرمەزاری سزا درابن" و دەبێت تۆمارێکی پاکی ڕابردوویان هەبێت.